وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى ڕادەگەیەنێت
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆمارى چینى میللى بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت، لەو چوارچێوەیەدا هەر کەسێک مەرجەکانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دهتوانن داواکاریهكانیان پێشكهش بكهن.
ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
ماستەر:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
- پێش (٢٨/١٠/٢٠٢١) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها ڕۆژانی (٢٦و٢٧ و ٢٨ى١٠ ى٢٠٢١) دۆکیومێنتەکان وەردەگیرێن، واتا ڕۆژانی پێش (٢٦/١٠) و پاش (٢٨/١٠/٢٠٢١) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:
- پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship RecommendationList (CSC Program
- پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship Recommendation List University Program
- پڕکردنەوەی فۆڕمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتڕاستکردنی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار.
- ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بوو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەی بە ڕوونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نووسراوی لاری نەبوونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بوو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەڕەک بهێنێت.
- وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بە هەردوو شێوە (بە نمرە و بڕوانامەی دیواری).
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبوونی پێشینەی تاوان کە پشت ڕاستکرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
- بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی.
دکتۆرا:
- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا پێویستە بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی جێگیرەکان.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
- کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ، وە تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
- تکایە پێش (٢٨/١٠/٢٠٢١) تەواوی کۆپی ئەم دۆکیومێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن، بەڵام تەنها ڕۆژانی (٢٦و٢٧ و ٢٨ى١٠ ى٢٠٢١) دۆکیومێنتەکان وەردەگیرێن، واتە ڕۆژانی پێش (٢٦/١٠) و پاش (٢٨/١٠/٢٠٢١) بەڵگەنامەکان وەرناگیرێن:
- پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship RecommendationList (CSC Program
- پڕکردنەوەی فۆڕمی هاوپێچ MOFCOM Scholarship Recommendation List University Program
- پڕکردنەوەی فۆڕمی پشکنینی تەندروستی و دواتر پشتڕاستکردنی لەلایەنی پەیوەندیدار.
- ئەگەر پێشکەشکار دامەزراو بوو لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە لاری نەبوونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەی بە ڕوونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەڵ پوختەی ڕاژە کە هاوپێچی نووسراوی لاری نەبوونەکە بێت. بەڵام ئەگەر دانەمەزرا بوو ئەوا پێویستە وێنەیەک لە کارتی زانیاری یا پشتگیری موختاری گەڕهک بهێنێت.
- وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر بە هەردوو شێوە (بە نمرە و بڕوانامەی دیواری)
- توانستی زمانی ئینگلیزی.
- بەڵگەنامەی ڕەوشت بەرزی نەبوونی پێشینەی تاوان کە پشتڕاست کرابێت لەلایەن دەزگای پەیوەندیدار.
- بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی.
جێی ئاماژهیه وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات و لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواكارییهكان پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە دهكرێت
هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
بۆ هەر پرسیارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١٧٣١٧٥٣٢
ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn
لینکى فۆرمى پشکنینى تەندروستى: https://drive.google.com/file/d/1PohAHsqT8aHEjTPe5KgJo16FiDBwkr1A/view?usp=drivesdk
لینکى فۆرمى ایبەت بە سکۆلەرشیپ : https://docs.google.com/spreadsheets/d/1Cb7d6uHvdiCNi4L0BQm_aOKiI32v7tpu/edit?usp=drivesdk&ouid=109981030502612040270&rtpof=true&sd=true