بە بەشداریى وەزیرى خوێندنى باڵا، ڕێوڕەسمی ڕۆژی كۆلێجی پزیشكی ددانى زانكۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: هیوام وایە هەوڵەکانمان چڕ بکەینەوە بۆ ئەوەی زانکۆیەکی حکومی تایبەتمەند بە بوارەکانی خوێندنی پزیشکی لە شاری سلێمانی دابمەزرێنین.
به ئاماده‌بونی د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و بریكاری وه‌زارەتی ته‌ندروستی و سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی و ژمارەیەکى تر لە سەرۆک زانکۆکان و مامۆستایان و خوێندكاران، له هۆڵی ڕاپه‌ڕینی زانكۆی سلێمانی ڕێوڕەسمی ڕۆژی كۆلێجی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی بەڕێوەچوو..
لە وتەیەکدا د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی خۆشحاڵیە كه ئه‌مڕۆ له ڕۆژی كۆلێجی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی، زانكۆی (دایك) دا به‌شداربووین، وتیشی: كۆلێجی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی، له بارودۆخێكی سه‌ختی ئابووری و سیاسی‌دا دامه‌زرا کە بۆ ئەوکات بنیادنانى دامهزاراوهیهكی زانستی له‌م شێوه‌یه زۆر سه‌خت و ئەسته‌م بوو، به‌ڵام به هه‌وڵ و ماندووبوونی دڵسۆزانی میللەتەکەمان توانرا بەسەر ئاڵنگارییەکاندا سەرکەوین، بۆیه لێره‌وه ده‌ستخۆشی له ڕاگرایه‌تی و سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئه‌م كۆلێجه ده‌كه‌ین و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌میشه یارمه‌تیده‌رو پشتیوانی كار‌و پڕۆژه‌كانیان ده‌بین.
کۆلێجی پزیشکی ددان لە ماوەی ساڵانی کارکردنی توانیویەتی بەخشش و دەستکەوتی گرنگ پێشکەش بە شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بکات، بەتایبەت پێگەیاندنی پزیشکی ددانی بەتوانا و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کار و پێشخستنی خزمەتگوزاری تەندروستی ددان و پێگەیاندنی کادری زانستی و ئەکادیمی لە ڕێگای بەرنامەکانی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و بەشداری ڕەسەن لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و بڵاوکردنەوەی لە گۆڤارە ئاستبەرزەکانی جیهان، بێگومان بەرهەمی توێژینەوەکانی ئەم کۆلێجە و هەموو کۆلێجەکانی دیکەی زانکۆی سلێمانی بوونە هۆکاری بەرەوپێشچوونی زانستیی زانکۆی سلێمانی و پیشکەوتنی لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان.
جێگەی شانازایشە کە ئێستا زانکۆی سلێمانی لە ڕیزبەندی (سێ هەزار) باشترین زانکۆی جیهانە، ئەمەش پێشکەوتنێکی گرنگ و بەرچاوە، مانای وایە زانکۆکەتان توانا‌و پۆتینشیاڵی گەورەی هەیە کە زیاتر پێش بکەوێت و ببێتە ناوەندێکی زانستی نایاب لەسەر ئاستی جیهان.
وتیشی: كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی بەشێکی گرنگی یادەوەری چەندین نەوەی وڵاتەکەمانە، سیمبولی خەبات و خۆڕاگری نەتەوەیەکە، یادەوەری شەهیدانی سەربەرزی زانکۆ (فاتیح و سۆرانی سەڵەتە و حمەصالح و ئازاد حسێن و عمر مجید و هیوا عبدالغفور و بورهان شاسوار)ە کە لە پێناوی ئازادی کوردستان گیانی خۆیان بەخشی. بۆیە گرنگە ئەم یادگارییەی نەتەوەکەمان و شارەکەمان بپارێزین، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆوه گوایه حكومه‌ت نیازی فرۆشتنی كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی هەیە، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه تا من مابم ڕێگه ناده‌م ته‌نها یه‌ك تاکە بەردی ئه‌م كه‌مپه‌ی زانكۆی سلێمانی بفرۆشرێت یان له‌ناو ببرێت.
دواتر د. ڕه‌زا حسن سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی وته‌یه‌كی پێشكهشكردو رایگه‌یاند: كۆلێجی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی یه‌كێكه له كۆلێجه چاڵاك و پڕ به‌رهه‌مه‌كانی زانكۆی سلێمانی و به‌هه‌وڵی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران توانراوه ئه‌م كۆلێجه به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێت و له‌ئێستادا خاوه‌نی كلینكی خوێندنی به‌رایی و خوێندنی باڵایه كه چه‌ندین تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی سه‌رده‌مییانه‌ی تێدا ده‌سته‌به‌ركراوه، هه‌روه‌ها به‌هه‌وڵ و ماندووبوونی مامۆستایانی ئه‌م كۆلێجه توانراوه، كلینكی خوێندنی باڵا له كۆلێجه‌كه‌دا دابمه‌زرێنرێت.
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاری یادی ڕۆژی كۆلێج له‌لایه‌ن د. سه‌رهه‌نگ محه‌مه‌د ڕاگری كۆلێجی پزیشكی ددان خوێنرایه‌وه و ڕایگه‌یاند: كۆلێجی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه تاكو ئێستا توانیویەتى چه‌ندین پزیشكی ددان پێ بگه‌یه‌نێت، كه بتوانێت پێداویستی بازاڕی كاری وڵاته‌كه‌مان پربكاته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه‌ش توانیویەتی چه‌ندین كادری به‌تواناو لێهاتوو له بواری خوێندنی باڵا له پزیشكی ددان پێبگه‌یه‌نێت.
لە کۆتایى مەراسیمەکەدا بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه ژماره‌یه‌ك مامۆستای كۆلێجی پزیشكى ددان، كه له‌ماوه‌ی ڕابردوو توانیویانه به كار‌و پڕۆژه‌كانیان خزمه‌تێكی گه‌وره به‌و كۆلێجه بكه‌ن، پاشان فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر كۆلێجی پزیشكی ددانی زانكۆی سلێمانی نمایشكراو پێشانگای خوێندكارانی كۆلێجەکە كرایه‌وه.
دواتر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پێشانگای پۆستەری توێژینەوە زانستییەکانی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرای بواری پزیشکی ددانی بەسەر کردەوە و دەستخۆشی لە توێژەرانی ئەم بوارە کرد بۆ بەشداریکردنی کارایان لە چاڵاکی توێژینەوەی زانستی و هاوبەشکردنی ئەنجامەکانی توێژینەوەکان لەگەڵ هاوەڵ و هاوڕێکانیان.