وهزارهتی خوێندنی باڵا (15) پۆست له زانكۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕادهگهیەنێت
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پانزە پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی دهۆک ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تاکو ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
1) هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن قوتابیان
2) هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیێ بۆ کاروبارێن زانستی و خواندنا بلند
3) هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن کارگێڕى و دارایى
4) ڕاگرێ کولیژا تەکنیکی ئەندازیارى
5) ڕاگرێ کولیژا تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
6) ڕاگرێ کولیژا تەکنیکی ئاکرێ
7) ڕاگری پەیمانگەها تەکنیکی ئاکرێ
8) ڕاگرێ پەیمانگەها تەکنیکی بەردەرەش
9) ڕاگرێ پەیمانگەها تەکنیکی دهۆک
10) ڕاگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شێخان
11) ڕاگرێ پەیمانگەها تەکنیکی ئامێدی
12) ڕاگرێ پەیمانگەها تەکنیکی زاخۆ
13) ڕاگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شەنگال
14) ڕاگرێ پەیمانگەها تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
15) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە
مەرجەکان بۆ پۆستى هاریکارێ سەرۆک زانکۆ و ڕاگرێ کۆلیژ و بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە:
1) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2) ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3) خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
مەرجەکان بۆ پۆستى ڕاگرێ پەیمانگەها:
1) بڕوانامەی لە ماستەر کەمتر نەبێت بە پلەی مامۆستا.
2) خزمەتی زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى:
1) ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگە بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
2) دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٢) دەبێت.
3) پێویستە لە پوختەى ڕاژەدا خزمەتی زانکۆیی بنووسرێت و پەسەندکراوى سەرۆکایەتی زانکۆ بێت.
4) هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ، لیستى هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گۆڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ(c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.
https://forms.gle/gVPEuyEKZV6Ae5x39