وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕێنمایى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕێنمایى ژمارە (٥)ى ساڵى ٢٠٢٢ى یەکسانکردنى بڕوانامەکان لە هەرێمى کوردستان بڵاودەکاتەوە، ئامانج لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە ڕێکخستن و ڕونکردنەوەو ئاسانکارییە بۆ پرۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، هەروەها دروستکردنى بەرچاوڕونى لەبەردەم خوازیارانى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کە مەبەستیانە لە دەرەوەى وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و لە داهاتودا بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و مامەڵەى یەکسانکردنى بڕوانامە پێشکەش بکەن.
ئامانجێکى دیکە لە دەرکردنى ئەم ڕێنماییە پێدانى بەرچاو ڕوونییە بە هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان و عێراق و کەسانى بیانى سەبارەت بە شێوازى ئەنجامدانى یەکسانکردنى بڕوانامە.
بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن:
https://govkrd.b-cdn.net/Ministries/Ministry%20of%20Higher%20Education%20and%20Scientific%20Research/Kurdish/%D8%A8%DA%B5%D8%A7%D9%88%DA%A9%D8%B1%D8%A7%D9%88%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/%D8%B1%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%D9%89%20%D8%B3%D8%A7%DA%B5%D9%89%20(2022)/%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%20%DA%98%D9%85%D8%A7%D8%B1%DB%95%20(%D9%A5)%20%DA%95%DB%8E%D9%86%D9%85%D8%A7%DB%8C%DB%8C%20%DB%8C%DB%95%DA%A9%D8%B3%D8%A7%D9%86%DA%A9%D8%B1%D8%AF%D9%86%DB%8C%20%D8%A8%DA%95%D9%88%D8%A7%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95%DA%A9%D8%A7%D9%86%20%D9%84%DB%95%20%D9%87%DB%95%D8%B1%DB%8E%D9%85%DB%8C%20%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86.pdf