Skip to the content

زانکۆی گەرمیان گرانتێکی نێودەوڵەتی بەدەستدەهێنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- زانکۆی گەرمیان لەسەر ئاستی زانکۆکانى عێراق و هەرێمی کوردستان بە پڕۆژەیەک بەشداری لە کێبڕکێی پرۆگرامێکى ڕێکخراوی ئایرێکس (IREX)ی ئەمریکی کرد و توانى سەرکەتوو بێت.

پڕۆژەکە دواى سەرکەوتنى، وا بڕیارە ڕیکخراوی ئایرێکس سەرپەرشتی جێبەجێکردن و تێچووی پڕۆژەکە بە گوژمەی ٧٥ هەزار دۆلار لەئەستۆ بگرێت و بە هەماهەنگیی زانکۆی فلۆریدای ئەمریکی پرۆژەکە لە زانکۆی گەرمیان جێبەجێ دەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە بڕیارە وەفدێکی زانکۆی فلۆریدا سەردانی زانکۆی گەرمیان بکەن، هاوکات وەفدێکى زانکۆى گەرمیانیش سەردانی زانکۆی فلۆریدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بکەن.

وەک هەنگاوى یەکەمین پڕۆژەکە لە کۆلێژى کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێ، لە داهاتووشدا لە بەشە زانستییەکانی دیکەی زانکۆى گەرمیان دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.