Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە زانکۆى دهۆک ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پۆستى ڕاگرى کۆلێژى پزیشکىی ددان لە زانکۆى دهۆک بۆ جارى دووەم ڕادەگەێنێت.

مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن سى ڤی و پوختەى ڕاژەکە و یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، ڕۆژى شەممە، لەم بەستەرە دەبێت:
(https://forms.gle/bRh9diMyjQEXkYHK7) 
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.