ئهمریكا و ههرێمی كوردستان له سێکتەرى پەروەردە و خوێندنى باڵا ههماههنگییهكانیان زیاتر دهكهن
هەولێر، هەرێمى کوردستان، عێراق (GOV.KRD) - لە سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، د. ئارام محهمهد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بە جیا لەگەڵ سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندەکانی خوێندنی ناوچەی لاودن، زانکۆى جۆرج تاون، سەرۆکى ڕێکخراوى ئایرێکس، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەرپرسانی خوێندنی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبۆوە.
لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندەکانی خوێندنی ناوچەی لاودن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا، د. ئارام محهمهد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى باسى لە ڕیفۆرمى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان کرد و ڕایگەیاند: لە نێو ئەجێندای ڕیفۆرمی ئێمەدا گرنگی دەدەین بە فراوانکردنی مەوداکانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی و بەستنەوەی زیاتری ناوەندەکانی خوێندن بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان.
وتیشى: دەمانەوێت گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستمی ناوەندی وەرگرتن لە زانکۆکانی کوردستان بکەین، بە جۆرێک بتوانین زیاتر ڕەچاوی خولیاو ئارەزووەکانی خوێندکاران و توانای داهێنان و ئاراستەی پیشەییان ڕەچاو بکرێت، لەبەرامبەردا سەرپەرشتیاری گشتی ناوەندەکانی خوێندنی ناوچەی لاودن، پشتیوانى خۆى بۆ چاکسازى و ڕیفۆرمەکانى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان دووپات کردەوە و ئامادەیى هەموو هاوکارى و هەماهەنگییەکى ڕاگەیاند.
ههر لە چوارچێوەى سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى زانکۆی (جۆرج تاون)ى کرد و لەگەڵ بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاری توێژینەوەکان و تیمی توێژەرانی سهنتەری دیراساتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و دیراساتی عەرەبی و ڕێکخەری متمانە بەخشین لە زانکۆکە کۆبۆوە.
لە وتەیەکدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی باسی لە هەنگاوەکانی پەرەپێدانی کواڵێتی خوێندن و بەدەستهێنانی متمانەی پرۆگرامەکان و متمانەی دامەزراوەیی ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمى کوردستان کرد. بە تایبەت تیشکی خستە سەر دوایین هەنگاوەکانی کابینەی نۆیەمى حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بونیادنانی (دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پرۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان)، کە لە ماوەی ڕابردوودا یاسای تایبەت بەم دەستەیە لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا. بۆ ئەم مەبەستەش داوای لێکردن هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن بۆ بەدەستهێنانى متمانەى تەواوەتى پرۆگرامەکان و دامەزراوە و ناوەندەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
بەرپرسانى زانکۆى جۆرج تاون، پشتیوانى خۆیان بۆ هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان لە سێکتەرى خوێندنى باڵا دووپات کردەوە و بەڵێنى دروستکردنى پەیوەندى بەردەوامیان لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانى کوردستان ڕاگەیاند.
له لایهكی دیكهوه و له كۆبوونهوهیهكدا لەگەڵ (کرستین لۆرد) سەرۆکی ڕێکخراوی (IREX) و لۆری مەیسن بەرپرسی کاروباری عیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکوری ئەفەریقا لە ڕێکخراوی ئایرێکس، د. ئارام محهمهد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا سوپاسی هەوڵەکانی ڕێکخراوی (IREX)ی کرد بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانیان بە تایبەت پرۆژەکانی سهنتەرەکانی (CDC) و پەرەپێدانی کار و بەستنەوەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زانکۆکانی ئەمەریکا.
هەروەها دەستخۆشی لێکردن بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی (بۆردی هەماهەنگی نێوان ئەکادیمیا و کەرتی تایبەت و کەرتی پیشەسازی) (Industry Advisory Board)، ئەم پرۆژەیە تایبەتە بە دروستکردنی هەماهەنگی لە نێوان هاوبەشەکان بۆ مەبەستی پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن و بەستنەوەی بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابووری کوردستان، لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی ڕێکخراوی (IREX)، بەڵێنى پشتیوانى و هاوکارى بەردەوامى دووپات کردەوە و ڕایگەیاند: بۆ پەرەپێدانى پرۆگرامە هاوبەشەکان بەردەوام دەبن.
لە درێژهی سهردانهكهی بۆ ئهمریكا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەردانى باڵویزخانەى عێراقى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و لەگەڵ سەلوان سنجاری هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵوێزخانەی عێراق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمى کوردستان تیشکى خستە سەر ئەنجامى چاوپێکەوتن و دیدارەکان لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى پەروەردە و خوێندنى باڵا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بۆ ئەمەش ئاماژەی بەوە کرد کە ڕوئیاو پلانمان ئەوەیە سیستمى پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان سیستمێکی ناوازە بێت لە سەر ئاستی عێراق و ناوچەکە، بۆیە ئێمە لە ئێستادا کار لەسەر ڕیفۆرمی ئەم کەرتە گرنگە دەکەین.
دواتر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەگەڵ بەرپرسانی خوێندنی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆبۆوە.
سوپاسی حکومەت و گەلی ئەمریکای کرد بۆ پشتیوانی و هاوکاریە سەربازی و ئەمنییەکانیان. هیوایی خواست لە قۆناغی ئایندەدا لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان عێراق و ئەمریکا هەماهەنگییەکانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا له نێوان ههردوولادا زیاتر بكرێن.
باسیشى لە ڕیفۆرمى کەرتى خوێندنى باڵاى کوردستان کرد و ڕایگەیاند: گرنگی دەدەین بە فراوانکردنی مەوداکانی خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی و بەستنەوەی زیاتری ناوەندەکانی خوێندن بە پێداویستییەکانی بازاڕی کار و ئاراستەی گەشەکردنی ئابووری هەرێمی کوردستان. وتیشى: دەمانەوێت گۆڕانکاری ڕیشەیی لە سیستمی ناوەندی وەرگرتن لە زانکۆکانی کوردستان بکەین، بە جۆرێک بتوانین زیاتر ڕەچاوی خولیاو ئارەزووەکانی خوێندکاران و توانای داهێنان و ئاراستەی پیشەییان ڕەچاو بکرێت.
لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی خوێندنی باڵا لە وەزارەتی پەروەردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جارێکى تر پشتیوانى خۆیان بۆ هەڵوێستەکانى گەل و حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند و بەڵێنى بەردەوامى هەماهەنگى و لێکگەیشتنیان بۆ هەرێمى کوردستان و سێکتەرى پەروەردە و خوێندنى باڵاى کوردستان دووپات کردەوە.