Skip to the content

ئامادەکارییەکانی کردنەوەی خوێندنی باڵا تاووتوێکرا

هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD) - رۆژى چوارشەممە، رێکەوتی ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى و زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمى کوردستان، بەسەرپەرشتیی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان ئەنجامدرا.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە دکتۆر سەباح ئیبراهیم وەیس، ڕاوێژکاری وەزیرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى و دکتۆر ژاڵە سەعید خەتات، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان و یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا لە زانکۆ حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، پرسی ئامادەکارییەکانی کردنەوەی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) گفتوگۆی لەسەر کرا.