Skip to the content

ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان ڕادەگەیەنرێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD) - لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "سبەى چوارشەمـمە، ڕێکەوتى ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، کاتژمێر ١ی دواى نیوەڕۆ، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنرێت.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، تەواوى وردەکارییەکانى وەرگرتنى دەرچووان لە زانکۆ و پەیمانگەکان و ژمارەى پێشکەشکاران و وەرگیراوان بە شێوازە جیاجیاکان ڕادەگەیەنرێت؛ دواى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکانیش دەرچووان دەتوانن ئەنجامی شوێنى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

بۆ ئەم مەبەستە بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بانگهێشتى گشت دەزگاکانى ڕاگەیاندن دەکات، لەم کات و شوێنەى خوارەوە، بۆ ڕووماڵى ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان ئامادەبن:

شوێن: دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا -هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس
ڕۆژ و ڕێکەوت: چوارشەمە، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
کات: ١ی دواى نیوەڕۆ