Skip to the content

ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ مامۆستایانى وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی مامۆستایان، بەرنامەی فول برایت بۆ مامۆستایان لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە لە بواری (Engineering, Science& Technology and TEFL/ Linguistics) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم مامۆستایان لە زانکۆ و پەیمانگاکانى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:

- هاوڵاتی و دانیشتوی عێراق بێت.
- دواکار دەبێت لە ڕوی ئەکادیمی جەخت لە یەکێک لەم بوارانەی سەرەوە بکات.
- پێویستە ئاستی زمانی ئینگلێزی بە لایەنی کەم بریتی بێت لە (IBT TOEFL score of 61, ITP TOEFL score of 500 or IELTS of 6).
- پێویستە بەشێوەی بەردەوام مامۆستای زانکۆ بێت، ئەگەر خاوەن ماستەر بێت، ئەوا دەبێت لایەنی کەم سێ ساڵ خزمەتی لە بواری وانەوتنەوە هەبێت، ئەگەر خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا بێت، نابێت لە هەشت ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت.
پێویستە پابەند بێت بەوانە وتنەوەو خولیای بەهێزکردنی شارەزایی و لێزانینی لە وانەوتنەوەو سەرکردەیی (Leadership) هەبێت.
- نابێت پێشتر داواکاری بۆ کارتی سەوز (U.S. Green Card) یان پەنابەرییەتی (Asylum Status) پێشکەش کردبێت.
- داواکار نابێت خاوەن دو ڕەگەزنامە (ئەمریکی و عێراقی) بێت.
- داواکار دەبێت توانای گەشتکردن و مانەوەی هەبێت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

تێبینی:
- تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکی دەبێت.
- دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (٢٠٢٢/١٢/١)