Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا حەوت پۆست لە زانکۆى چەرموو ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا حەوت پۆست لە زانکۆى چەرموو بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.

پۆستەکان:
1) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
2) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
3) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران
4) ڕاگرى کۆلێژی زانستە پزیشکی و کردارییەکان
5) ڕاگرى کۆلێژی پەروەردە و زمان
6) ڕاگرى کۆلێژی کار
7) ڕاگرى سێنتەرى چەرموو بۆ توێژینەوەو ڕاهێنان و ڕاوێژکارى

مەرجەکان:
-پێشەکەشکار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە ١٠ ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

- دواکات بۆ پێشکەشکردن سى ڤى، پوختەى ڕاژەکەى، یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ١٢ی ئەیلولی ٢٠٢٢ی ڕۆژى دووشەمەیە لەم بەستەرەدا:

(https://forms.gle/uhNHMEuKuCoGtyi57 )

- پێویستە پوختەى ڕاژە لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.