Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD)- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشور بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت ڕادەگەیەنێت، ئەویش لەچوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێکتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە، بوارەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرپێدان و بەرێوەبردنى گشتى).

هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆریاى باشور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بکات:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions

ماستەر:
· پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
· پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
· ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکی تر جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بواردا بێت).
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

دکتۆرا:
· پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
· پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەوانەی بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی واژۆیان کردوە.
· ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکی تر جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێنەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
· داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بواردا بێت).
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی:
- پێشکەشکردن ڕاستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو لە دوای بەدەستهێنانی زەمالەکە، دەبێت سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ بەرێوەبەرایەتی نێردراوان بکات بۆ پرۆسێسکردنی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن.
- هەرکەسێک ئەم مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕى زەمالەکە بکەن.