Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا سێ پۆست لە زانکۆى کۆیە ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا سێ پۆست لە زانکۆى کۆیە بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت.
کە پۆستەکان بریتین لە:
1. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
2. ڕاگرى فاکەڵتى ئەندازیارى
3. ڕاگرى فاکەڵتى زانست و تەندروستى

مەرجەکان:
- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
- نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
- خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.

تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزانەى داواکاری پێشکەش دەکەن، باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆیان پێشکەش بکەن بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرن.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنێت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (سى ڤى یەکەى)، (پوختەى ڕاژەکەى)، ( یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) و (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکان)، کۆتایی دەوامى فەرمى ڕێکەوتى ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لە ڕێگای ئەم بەستەرە (https://forms.gle/zew3tyQxchYsCrYh8) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.