Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا ٢٢ پۆست لە زانکۆى سلێمانى ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان، (GOV.KRD) - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا، ٢٢ پۆست لە زانکۆى سلێمانى بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت.
 
پۆستەکان بریتین لە:
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا
ڕاگرى کۆلێژى زانست
ڕاگرى کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکان
ڕاگرى کۆلێژى پەرستارى 
ڕاگرى کۆلێژى هونەرە جوانەکان
ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى ڤێتەرنەرى
ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان
ڕاگرى کۆلێژى زانستە ڕامیارییەکان
ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى زانستە مرۆڤایەتییەکان
ڕاگرى کۆلێژى پەروەردە
ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى بنەڕەتى
ڕاگرى کۆلێژى یاسا
ڕاگرى کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکان
ڕاگرى کۆلێژى ئەندازیارى
ڕاگرى کۆلێژى پزیشکىی ددان
ڕاگرى کۆلێژى بازرگانى
ڕاگرى کۆلێژى دەرمانسازى
ڕاگرى کۆلێژى زانستە سرووشتییەکان
ڕاگرى کۆلێژى پەروەردەى جەستەیى و زانستە وەرزشییەکان
ڕاگرى کۆلێژى زمان 
ڕاگرى کۆلێژى کارگێڕى و ئابووری 
ڕاگرى کۆلێژى پزیشکى
 
مەرجەکان بۆ پێشکەشکار:
-  هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
-  نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
-  خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
   
تێبینییەکان:
- ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ، بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکە وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى، هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردن (سى ڤى)، (پوختەى ڕاژەکەى)، (یەکەمین فەرمانى زانکۆیی بەدەستهێنانى نازناوى زانستى) و  (لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستییە بڵاوکراوەکان)، کۆتایی دەوامى ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى ٢ی١٠ی ٢٠٢٢،  لەم بەستەرە:  (https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 ) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتیی زانکۆ پەسند کرابێت.