Skip to the content

دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی چین ڕادەگەینرێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی چین ژمارەیەک کورسى خوێندنى وەک سکۆلەرشیپ پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بۆ درێژەدان بە خوێندنی باڵا(ماستەر و دکتۆرا) بەم شێوەیەى خوارەوە:

یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى ماستەر:

1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتى هەرێمی کوردستان بێت.
2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی بروانامەى بەکالۆریۆس.
3. پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
4. ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
5. داواکار دەبێت لە هەمان بوار و پسپۆڕى خۆی داواکاری بۆ خوێندنى ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندندنی پێ دەدرێت، واتا موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.
8. کاندیدی ئەم سکۆلەرشیپە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
9. هەر کەسێک کە ئەو مەرجانەی سەرەوەى تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆماری چینی میللی دەکات، دەتوانێت لە ڕێگەى ئەم بەستەرە (https://1drv.ms/f/s!Asinn3NBpyPZgYZ78CUX8FBhtuEmZQ) پێشکەش بکات و پێویست بەوە ناکات سەردانى وەزارەت بکات.

دووەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى دکتۆرا:

1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتى هەرێمی کوردستان بێت.
2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی بروانامەى ماستەر، بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
3. پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (٧٠) کەمتر نەبێت.
4. ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەکى دیکە جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
5. داواکار دەبێت لە هەمان بوار و پسپۆڕى خۆی داواکاری بۆ خوێندنى دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەى لە هەمان بوار بێت).
6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
7. کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن ووڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن.
8. کاندیدی ئەم سکۆلەرشیپە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆ پاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
9. هەرکەسێک کە ئەو مەرجانەی سەرەوەى تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی دەکات، دەتوانێت لە ڕێگەى ئەم بەستەرە (https://1drv.ms/f/s!Asinn3NBpyPZgYZ78CUX8FBhtuEmZQ) پێشکەش بکات و پێویست بەوە ناکات سەردانى وەزارەت بکات.

سێیەم/ تێبینیە گشتیەکان بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا:

1. هەر بەڕێزێک دواى ئەوەى لە ڕێگەى بەستەرى سەرەوە داواکاریەکەى پێشکەش دەکات، ئینجا پێویستە بە رێگەی ئۆنلاین تا سەعات (١٢)ى نیوەڕۆى ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢٣) ئەم زانیاریە تایبەتانەى خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
• ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
• شوێنی کار.
• بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا.
• ئیمەیل.
• ژمارە تەلەفۆن.

2. هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دوا جار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
3. تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی وێبسایتى سکۆلەرشیپەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسڵگەرى گشتی ووڵاتی چین لە هەولێر بکەن، ئەوەش لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە:
• تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
• ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn