Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشەی بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بڵاو کردەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: "دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن، بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتىی ئەزموونەکانى سەر بە وەزارەتى پەروەردە، ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشە (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و لە لایەن وەزارەتى پەروەردە ئاراستەى قوتابخانەکان کراوە.

لەو چوارچێوەیەشدا دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەتوانن لەمڕۆوە سەردانى خوێندنگاکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕەوشە. لە ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەوەش هاتووە کە پێویستە خوێندکاران بە باشى پاسوۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە ڕێگەى ئه‌و پاسۆرد و یوزەرنەیمە دەتوانن زانکۆلاین پڕ بکەنەوە.