وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان هەوڵەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک بەرز دەنرخێنێت
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: "بەشداریی ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و ڕێزگرتن لە کولتوور و بەهاکانى پێکەوەژیان، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا هەموو هاوکارى و کارئاسانییەکى کردووە بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغەکانى خوێندنى زانکۆ."
ئەم دووپاتکردنەوەى د. ئارام محەمەد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتى ٢١ ى ئابی ٢٠٢٣، لە میانى پێشوازیکردنى هات لە ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هات.
لە دیدارێکدا کە ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى ئامادەی بوون، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، کورتەیەکى لەبارەى ڕۆڵى پێکهاتەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان خستە ڕوو و ڕایگەیاند: "ئەرک و کارەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک بەتایبەت سریانى و تورکى بەرز دەنرخێنین و جێگەى پێزانینە."
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، دووپاتی کردەوە "بەشداریکردنی ڕاستەقینەى پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان پشتیوانییە بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی دیموکراسی و گەشەپیدانی کولتووری و کۆمەڵایەتیی سەرجەم پێکهاتەکان، هەر لە گوتەکەیدا وەزیری خویندنی باڵا هەموو هاوکارى و کارئاسانییەکى وەزارەتی بۆ پەرەپێدانى خوێندن بە زمانى دایک لە قۆناغەکانى خوێندنى زانکۆ دووپات کردەوە، هەروەها پشتیوانیشى دەربڕى بە مەبەستى پەرەپێدانى زیاترى بەشەکانى خوێندنى تایبەت بە پێکهاتەکان لە زانکۆکانى کوردستان بە مەبەستى پەرەپێدان و بووژانەوەى زیاتریان."