Skip to the content

وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشور ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشوور بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ئەو زەمالانە لە چوارچێوەى هەماهەنگى نێوان وەزارەتى پلاندانان و ئاژانسى کۆریا بۆ هاوکارى نێودەوڵەتییە و هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:

www.koica.go.kr/ciat/index.do

ماستەر
ئەو کەسەی داوای زەمالە دەکات بۆ خوێندنی ماستە پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت:

•پێشکەشکار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامودەزگاکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دواى بەدەستهێنانی دواین بڕوانامەى.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشور) دەبێت.

دکتۆرا
ئەو کەسەی داوای زەمالە دەکات بۆ خوێندنی دکتۆرا پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت:

• پێشکەشکار پێویستە مامۆستا یان فەرمانبەر بێت لە یەکێک دامودەزگاکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە دواى بەدەستهێنانی دواین بڕوانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٧٠%) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتە بەموچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وڵاتی کۆریاى باشور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕى سەرەکی زەمالەکە (کۆریاى باشوور) دەبێت.

تێبینى:

• تکایە تا رۆژی (٥/٢/٢٠٢٣) سەعات (١٢)ی نیوەرۆ تەواوی کۆپی ئەم دۆکیۆمێنتانەی خوارەوە پێشکەش بە وەزارەتەکەمان/ بەڕێوەبەرایەتی نێردراوان بکەن.
(بە پێچەوانەوە هیچ فایلێک وەرناگیرێت)

یەکەم: بۆ وەزارەت:

- پێویستە پێشکەشکار لاری نەبونی فەرمانگەکەی بهێنێت کە تیایدا ماوەی ساڵانی خزمەتی دوای بە دەستهێنانی دواین بروانامەی بەڕونی تیایدا دیاری کرابێت. لەگەل پوختەی راژە کە هاوپێچی نوسراوی لاری نەبونەکە بێت.
- وێنەیەک لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس بۆ خوێندنی ماستەر و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر بۆ خوێندنی دکتۆرا.
- توانستی زمانی ئینگلیزی
- پاسپۆرت

دووەم: بۆ لایەنی زەمالەکە:

تەواوی ئەم دۆکیومێنانەی لە (Application Guideline) کەدا هاتووە پێشکەش بە بەرێوەبەرایەتی نێردراوان لە دیوانی وەزارەت بکرێت، بەڵام بە هەردوو شێوەی هارد کۆپی لەگەل سۆفت کۆپی (CD).

تێبینی گشتى:

• وەزارەتەکەمان بۆ هەر پرۆگرامێک تەنها چوار کاندید ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات و دوا بڕیاری وەرگرتن لە لایەن لایەنی پەیوەندیدار لە وڵاتی کۆریای باشور دەبێت.
• بۆ زیاتر زانیاری تکایە کلیکى لینکی زەمالەکە (Application Guideline) بکەو بە وردەی بیخوێنەوە.
• هەرکەسێک ئەو مەرج و ڕێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
• تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

https://drive.google.com/file/d/1nB19kOsrCKu_OETCh4XKYkN9g5cLb_JN/view