وەزارەتى خوێندنى باڵا: کارئاسانی بۆ هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك دەکەین خزمه‌ت بە ڕه‌وشی خوێندن بکات
هەولێر، هەرێمى کوردستان (GOV.KRD) - بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتەکەیان كارئاسانی تەواو دەکات بۆ هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌ك کە خزمه‌ت بە به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی خوێندن و بواری ئه‌كادیمی و زانستى بکات لە هەرێمی کوردستان.
د. عبدالفتاح عبدالرزاق، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە میانی پێشوازیكردن له شاندێكی هاوبه‌شی زانكۆی بهكینهامی بەریتانی و كۆمپانیای سترلینگی په‌روه‌رده‌یی گوتیشی:''هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌ك کە كه‌لێنێك له‌و بۆشاییانه‌ی پڕبكاته‌وه كه له بواری پەروەردەیی و ئەکادیمی به‌تایبه‌تی له‌ڕووی په‌ره‌پێدانی خوێندنی پیشه‌یی و فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و به‌هره‌و شاره‌زاییانه‌ی كه ئێستا بازاڕی كار داوای ده‌كات کار ئاسانی بۆ دەکەن.''
بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى جه‌ختیشی له‌سه‌ر پێگه‌یاندن و په‌ره‌پێدانی زیاتری تواناكانی مامۆستایانی زانكۆ کردەوە ئەویش به‌زیادكردنی ئه‌زموونی وڵاتێكی پێشكه‌وتوی وه‌ك به‌ریتانیا.
لە بەشێکی دیدارەکەدا د.ئەمیر عەبدولڕەحمان، ڕاوێژكاری وه‌زیر بۆ كاروباری توێژینه‌وه‌ی زانستی، به گرنگییه‌وه باسی له سوود وه‌رگرتن لە ده‌رفه‌ته‌كانی كاری هاوبه‌ش لە ئەو زانکۆیانە كرد، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی ڕاهێنانی مامۆستایان له خوله‌كانی پێداگۆجی و كردنه‌وه‌ی خول و دامه‌زراندنی په‌یمانگەی خوێندنی پیشه‌یی .
له دیدارێکدا شاندی میوان مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌یان خسته‌ڕوو کە ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی و ئهكادیمییە له هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئەمەش داواى هاوکارىان لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد.