Skip to the content

مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێنـدن بـڵاو کرایەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی حکومەتى هەرێمى کوردستان، مەرج و ڕێنماییەکانى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان/خوێندکارانی بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بڵاو کردەوە.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە گشتاندنێکدا کە لە لایەن فەرمانگەى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون/بەڕێوەبەرایەتیى ناوەندى وەرگرتن ئامادە کراوە و ئیمزاى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرە و ئاراستەى گشت زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان کراوە، لە ڕێکەوتى (2023/7/12) تاکو (2023/8/31)، پڕۆسەى گواستنەوە و دابەزین بە پێى مەرج و ڕێنماییەکان بەردەوام دەبێت.

لە ڕێنماییەکەدا گواستنەوەى خوێندکاران/قوتابیان لە کۆلێژى کۆنمرە نزمەکان بۆ کۆلێژى کۆنمرە بەرزەکان، گواستنەوە لە نێوان زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، گواستنەوەى خوێندنى قوتابیان/خوێندکارانى دەرەوەى وڵات بۆ زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێم، باشوور و ناوەڕاستى عێراق، هەروەها دابەزینى ئاسایی قوتابیان/ خوێندکاران، دابەزینى خوێندن بە شێوەى سیستمى خوێندنى پارالێل و چەندین وردەکاریى دیکە لەبارەى گواستنەوە و دابەزین خراوەتە ڕوو.

بۆ خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییى گواستنەوە و دابەزین کرته‌ لەسه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خوارەوە بکەن:

ڕێنماييى گواستنه‌وه‌ و دابه‌زين