Skip to the content

پرۆسەى ئەلیکترۆنیی گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان لە نێوان زانکۆکان دەستی پێ کرد

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2023-2024) بە شێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2023/7/22) تاکوو (2023/8/31) بەردەوام دەبێت.

بە مەبەستى بەرچاوڕوونى بۆ ئەو خوێندکار و قوتابییانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوە و دابەزاندن ئەنجام بدەن، كلیك لەسەر ئەم لینکە فێرکارییەى خوارەوە بكەن، دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى ڕووبەڕووى هەڵە نەبنەوە، لە هەمان کاتدا هەر خوێندکار و قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت، وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لە ڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

تێبینى: قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لە ڕێگەى کورتەنامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتیی زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک.

- بۆ پرۆسەى گواستنەوە و دابەزین و بینینى ڤیدیۆى فێرکاریی چۆنیەتىی ئەنجامدانى پرۆسەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
https://regayzanko.com/student-change-portal-new/

- بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایىی گواستنەوە و دابەزین، کرته‌ لەسەر ئەم به‌سته‌ره‌ى خوارەوە بکەن:

ڕێنمايى گواستنه‌وه‌ و دابه‌زين