حەوته‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تى له زانکۆى زاخۆ بەڕێوە چوو
بە ئامادەبوونى د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق، بریکارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، حەوته‌مین كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی "ده‌وڵه‌ت و مێرگههێن كوردى ل سه‌رده‌مێن ناڤه‌راست و نوودا" له زانکۆى زاخۆ له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى زاخۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ى كوردى له فاكەڵتیی زانسته مرۆڤایەتییەكانى زانكۆى زاخۆ به‌ڕێوه چوو.
لە کۆنفرانسەکەدا کە د. نازم سلێمان سەرۆکى زانکۆى زاخۆ و مامۆستایان و توێژەران و لێپرسراوان و قوتابیان و خوێندکاران ئامادەی بوون، لە گوتەیەکدا بە ناوى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، د. عەبدولفەتاح عەبدولرەزاق ڕایگەیاند: ئه‌نجامدانى هه‌ر كۆنفراسێكى زانستی، گرنگى و بایه‌خى گه‌وره‌ى هه‌یه له ڕووى ئه‌كادیمى و زانستییه‌وه بۆ هه‌موو زانكۆیه‌ك و ڕووهیهكى جوان و پڕشنگدارى زانكۆ پیشان ده‌دات له ناو زانكۆكاندا و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆى په‌ره‌پێدانى توێژینه‌وه‌ى زانستى و دیراساتى ئه‌كادیمى، گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا و سوودوه‌گرتن له شاره‌زایى ئه‌زموونى به‌شداربووانى كۆنگره.
گوتیشى: ئەم کۆنفرانسە یه‌كێكە له‌و كۆنفرانسە گرنگانەى کە جێگەى خۆیه‌تى ده‌ستخۆشى لە زانكۆى زاخۆ و سه‌نته‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى كوردیی فهكەڵتیی زانسته مرۆییه‌كان بکەین بۆ هه‌ڵبژاردنى ناونیشانى كۆنفراسه‌كه، ناونیشانێكه باس له خه‌ون و ئامانجى میلله‌تێكى زوڵملێكراو ده‌كات، باس له تراژیدیاى سه‌دان ساڵه‌ى گه‌لێك ده‌كات، كه له پێناو بەرگریکردن له بوون و ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى و موماره‌سه‌كردنى مافی چاره‌نووسی خۆى تووشی سه‌دان نه‌هامه‌تى و ده‌ربه‌ده‌رى وجینۆساید و كۆڕەوى ملیۆنی و ده‌یان تاوانى گه‌وره‌ى نێوده‌وڵه‌تى تر بووه.
لە درێژەى گوتەکەیدا بریکارى وەزارەت دووپاتی کردەوە: ڕاسته توێژینه‌وه‌كانى كۆنفراس زیاتر باس له ده‌وڵه‌ت و میرنشینه‌كانى سه‌ده‌كانى ڕابردوو ده‌كات، هه‌ندێكیان ناونیشانه‌كانیان گشتین و هه‌ندێكیان به سوپاسه‌وه ناونیشانه‌كانیان به وردى باس له كێشه‌و هۆكارەكانى بهدهوڵهتنهبوونى گه‌لى كورد یان هۆكارى ڕووخانى میرنشینه‌كان ده‌كات. له هه‌ردوو باردا توێژینه‌وه‌ى به نرخ و بایه‌خدارن، چونكه دیراسه‌تكردنى ئه‌زموونى میرنشینه‌كان و هۆكارى ڕووخانیان و شۆڕشه‌كانمان و ته‌نانه‌ت ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستانی ئێستاش له‌ڕووى واقعى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى پێویسته سوودى لێ وه‌ربگرین بۆ ئێستا و داهاتوو.
لە بەشێکى دیکەى کۆنفرانسەکەدا د. نازم سلێمان، سەرۆکى زانکۆى زاخۆ گوتەیەکى پێشکەش کرد و بە وردى تشکیی خستە سەر ئامانجى سەرەکیی ئەنجامدانى کۆنفرانسەکە و لەو چوارچێچوەیەشدا گوتى: زانکۆى زاخۆ لە سۆنگەى هەستکردن بە گرنگى و بایەخى زۆرى بابەتەکە بیرى لە ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى لەم جۆرە کردەوە کە ببێتە دەستکەوتێک بۆ زانکۆ و بابەتەکە بە شێوەیەکى گشتى.