سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: هاووڵاتييان ده‌توانن بێبه‌رانبه‌ر په‌يوه‌ندى به گه‌رمه‌هێڵى (ده‌ستپاكى)يه‌وه بكه‌ن و سكاڵاى خۆيان بگه‌يه‌نن.
هەواڵەکان

وەزیری داد پێشوازی لە كونسولی گشتيی کۆماری ئیسلاميی ئێران لە هەولێر کرد
وەزیری داد ئامادەييی وەزارەتی، بۆ هەر هاوکارییەک نیشان دا، کە لە چوارچێوەی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی داد بێت و بە یاسا ڕێیپێدراو بێت.

له ديوانى وه‌زاره‌تى داد كۆبوونه‌وه‌يه‌كى هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەباره‌ى هەماهەنگيی زیاتری نێوان دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان و پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر و باشتر بە هاووڵاتیيان و کەمکردنەوەی ڕۆتین کرا.

وه‌زاره‌تى داد ناوى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بڵاوده‌كاته‌وه كه له وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن
ڕۆژى چوارشه‌ممه ١٩ى شوباتى ٢٠٢٥، گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد كه له هەموو فەرمانگەکانی وەزارەتی داد له سه‌رانسه‌رى كوردستان، دوو هه‌زار و ٥٩٢ فەرمانبەر له وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن.

وه‌زاره‌تى داد: ته‌نيا لە ساڵی ڕابردوودا 11 هه‌زار و 791 كارتى زه‌وى بۆ سه‌نه‌د گۆڕدراوه
کۆی گشتی سەرجەم مامەڵەکان و کارە خزمەتگوزارییەکانی بەڕێوبەرایەتيی گشتيی تۆمارکردنی خانووبەرە لە هەرێمی کودستان لە ٢٠٢٤دا، گەیشتووه‌ته مليۆنێك و ٧٧٣ هه‌زار و ٥١٣ مامەڵە.

وه‌زاره‌تى داد به شێوه‌ى ئه‌ليكترۆنى خزمه‌تگوزاريى دادنووسى پێشكه‌شى هاووڵاتييان ده‌كات
وەزارەتی داد لە ڕێگەی ٢٤٣ دادنووس و ٧٤ فەرمانگەی دادنووسیيەوە، بە سیستمی ئەليکترۆنی، خزمەتگوازاريی دادنووسی له سه‌رانسه‌رى هه‌رێمى كوردستان پێشکەشی هاووڵاتیيان دەکات.

لە وەزارەتی داد سيمينارێك له‌باره‌ى تاوانه ڕێكخراوه‌كان پێشكه‌ش كرا
لە سیمینارەکەدا جۆرەکانی تاوانه ڕێکخراوه‌كان خرانه ڕوو وەکوو: بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانیکردن بە چەک بە شێویەکی نایاسایی، گەندەڵی و تاوانی سپیکردنەوەی پارە.

كۆنفرانسى "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ڕێكخراوه‌كان" له شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو
ئامانج له‌و كۆنفرانسه دروستكردنى هه‌ماهه‌نگى و پێشكه‌شكردنى هاريكارى بوو له بوارى دادوه‌رى و ياسايى له نێوان عێراق و هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها خستنه‌ڕووى ئه‌زموونى دادوه‌رانى فه‌ره‌نسا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ڕێكخراوه‌كان.