لەو ساڵەدا تواندراوە ژمارەی پەرتووکە چاپکراوەکان لە ١٧ چاپکراو بگەیەندرێنە ٢٥ چاپکراو و ژمارەی نامیلکەکانیش لە ٩ چاپکراوەوە بۆ ١٩ نامیلکەی چاپکراو بەرزببێتەوە
هەواڵەکان

سەرۆکایەتيی داواکاری گشتیی: له ساڵى ڕابردوودا زياتر له هه‌زار سكاڵا لەبارەی مافی گشتی و بەفیڕۆدانی موڵکى گشتی و لابردنی زێدەڕۆییەکان بەرزکراونه‌ته‌وه
سه‌رۆكايه‌تيى داواكارى گشتى: له ساڵى ڕابردوودا سێ هەزار و ٩٠٧ نووسراوى بەدواداچوون ئاراستەی دامودەزگه پەیوەندیدارەکان کراون.

وه‌زاره‌تى داد کار و چالاکییەکانی ناوەندی توێژینەوەی یاسایی بڵاوده‌كاته‌وه
ناوەندی توێژینەوەی یاسایی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی، پەرتووکەکانی چاپ و بڵاو دەکاتەوە، ئەوەش لەپێناوی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و هاوسەنگيی یاسایی لە جیهاندا.

وه‌زاره‌تى داد: پەیمانگەی دادوەری تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا سێ خولى شياندن و په‌ره‌پێدانى تواناكانى به‌ڕێوه‌بردووه
پەیمانگەی دادوەری لە ساڵی ٢٠١٢ــەوە دەستی بە ئەنجامدانی خولەکانی کردووە و تا ئێستا چوار خولی ئەنجام داوە، ١٤٢ دادوەر و ٥٤ ئەندامی داواکاری گشتی لەو خولانە دەرچوون و لە دامودەزگه‌کانی هەرێمی کوردستان ده‌ست به‌كار بوونه.

وه‌زاره‌تى داد ئامارى كار و چالاكييه‌كانى ساڵى ڕابردووى فه‌رمانگه‌كانى دادنووسى بڵاوكرده‌وه
بەڕێوه‌بەرایەتيی گشتيی فەرمانگەکانی داد، یەکێكه لە بەڕێوه‌بەرایەتییە گشتییە گرنگەکان و بەپێی یاسای ژمارە (١٣)ی ساڵی ٢٠٠٧ى وەزارەتی داد دامەزراوە.

بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمـی کوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساييى خۆى كرد
بۆردی باڵای حکومەتی هەرێمـی کوردستان، لەلایەن وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و هەر یەک لە وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ، تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەندامن له بۆرده‌كه.

وه‌زيرى داد پێشوازى له وه‌زيرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت كرد
ته‌وه‌رى سه‌ره‌كيى كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ى كاراسانيى زياتر بۆ هاووڵاتييان و باشتر ڕاييكردنى مامه‌ڵه‌ى به‌ناوكردنى ئه‌و زه‌وييانه‌ى كه تۆماركردنيان په‌يوه‌ندى به هاووڵاتى و شاره‌وانييه‌كانه‌وه هه‌يه.

ئه‌نجومه‌نى شووراى هه‌رێمى كوردستان كار و چالاكييه‌كانى ساڵى ڕابردووى بڵاو كرده‌وه
ئەنجومەنی شوورا لە هەرێمی کوردستان، یەكێکه لە دەزگا گرنگەکانی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی یاسای ئەنجومەنی شوورای هەرێمی کوردستان، ژمارە (١٤) ی ساڵی ٢٠٠٨ کارەکانی دەکات. پێك دێت له (ئه‌نجومه‌ن، دادگاى كارگێڕى، ده‌سته‌كان).

ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتياريى دادى له ساڵى 2024دا لێكۆڵينه‌وه‌ى له 41 كه‌يسدا كردووه
سەرۆکی دەستە و سەرپەرشتیارانی دادی لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٢٥٢ سەردانیان کردووە، ٧٨ سه‌ردان لە هەولێر، ٧٢ سه‌ردان لە دهۆک و ١٠٢ سه‌ردانيش لە سلێمانی بوون.