وەزارەتی داد، ئاماری کاروچالاکییەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ی لە کتێبێکدا چاپ کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- (٢٣ی دیسەمبەری ٢٠٢١)- لە زنجیرە کتێبی ژمارە(٧)یدا، وەزارەتی داد لە دوو توێی (١٢٨) لاپەڕەدا، ئاماری کارەکانی خۆی لە ماوەی ئەو دووساڵەدا بڵاو کردەوە، هەرساڵێک بەجیا لە ڕێگەی پۆلێنێکی ورد و زانستی و بە چەند بەشێکەوە:بەشی یەکەم: ئامارەکان لەسەرئاستی وەزارەت، لەرێگەی خشتەکانەوە، بابەتەکانی سەرچاوە مرۆییەکان و باڵەخانە و ژمارەی ئۆتۆمبێل و خەرجی و داهات و ڕەوشی ئافرەتان خراونەتەڕوو. بەشی دووەم: ئاماری دەزگا سەرەکییەکانی وەزارەتە، لەم بەشەدا کاری جیاوازی هەشت دەزگا سەرەکییەکەی وەزارەت خراوەتەڕوو. بەشی سێیەم:بەراوردکردنی داتاو ژمارەکانە، بۆ دەرخستنی جیاوازییەکان و شیکردنەوەی ئامارەکانە لە نێوان دووساڵدا و دەرخستنی گۆڕانکارییەکان و نیشاندانیانە و بەراوردکردنی ژمارە و داتاکانە لەگەڵ داتای ساڵێک پێشتر.
لینکی کتێبەکە
https://gov.krd/moj/publications/راپۆرت-و-ئاماری-ساڵانە