Skip to the content

قۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی دادی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 فرسەت ئەحمەد وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەتی داد، پێشوازی لە هاکان کاراچای قۆنسۆڵی گشتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لەو دیدارەدا، کۆمەڵێک باس و تەوەری جێی بایەخی هەردوولا تاوتۆێ کرا، لەوانە هەندێك کێشەی ئەو کۆمپانیا تورکیانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن وتووێژی لەبارەوە کرا و ئاستەنگەکانی بەردەم کارکردنی ئەو کۆمپانیانە و دەستڕاگەیشتن بەمافەکانیان، لە فەرمانگە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی سەرەکی دیدار و کۆبوونەوەکە بوو .

هەروەها یاریدەدەری قۆنسۆڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، محەمەد ئاغا ئارشین و نەریمان تاڵیب وتەبێژی وەزارەتی داد، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون .