Skip to the content

وەزارەتی داد ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەی فەرمی "وەقایعی کوردستانی" بڵاوکردەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەکات، لەم هەفتەیەدا وەزارەتی داد، ژمارە (٢٦١)ی رۆژنامەی (وەقایعی کوردستانی) بڵاوکردەوە، لێرەدا ئاماژە بە هەندێک بابەتی ناو ئەم ژمارەیە دەکەین : بڕیاری ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ی پەرلەمانی کوردستان : متمانەدان بە (کەمال عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان) بۆ پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان . هەروەها بڕیاری ژمارە (٨٤)ی ساڵی ٢٠٢٠ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران – تایبەت بە دەرماڵەی لە بڕی کەمئەندامی، رێنمایی ژمارە (٢)ی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی – رێنمایی تایبەت بە دەرماڵەی لەبڕی کەمئەندامی. هەرووەها رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆ – رێنمایی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان، رێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی کارەبا - هەمواری یەکەمی رێنمایی و مەرجەکانی پێدانی کارەبا – ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٩ . لەگەڵ ژمارەیەک بابەت و (بەیان )ی فەرمی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

وەقایعی کوردستان ژمارە ٢٦١