وەزارەتی داد لە دوو کۆبوونەوەی جیادا بەشدار بوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمرۆ چوارشەممە 27/1/2021 بە نوێنەرایەتی وەزارەتی داد، کرمانج عوسمان،راوێژکاری وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، بەشدار بوو لە کۆبوونەوەی راگەیاندنی پرۆژەی پاراستنی ماف، کە لەلایەن رێکخراویهارتزلاندەوە بەڕێوەبرا .
کۆبوونەوەکە تەرخان کرابوو بۆ ناساندن و راگەیاندنی پرۆژەی پاراستنی ماف، لە سەربنەمای بەهێزکردنی هەماهەنگی و کاری هاوبەش لەنیوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پاراستن و چاودیری مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا ، ئامانج لەو پرۆژەیە بۆ بەرزکردنەوەیرادەو ئاستی پاراستن و جێگیرکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەروەرکردنی یاسایە.
هەر لەهەمان رۆژدا راوێژکاری وەزارەتی داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، وەکو نوینەری وەزارەت، لە سێیەم کۆبوونەوەی ئاستی بالای پلانیستراتیژی کوردستان – 2030 – بەشدار بوو، کە بەهاوکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێکخراوی UNDP - ،ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی ئەم دوو بەرنامەیەدا بەڕێوەچوو:- SDG - (Sustainable development goals- ئامانجەکانی پەرەپێدانیبەردەوام ) و بەرنامەی MDG (- Millennium development goals- ئامانجەکانی گەشەسەندن بۆ هەزارە).
کۆبوونەوەکە بە رێگەی ئۆنلاین بۆ ماوەی 3 کاتژمێری بەردەوام بوو، ئامانج لەو دوو سیستمە بۆ پێشخستنی بەردەوام و باشکردنی گوزەرانەلە هەرێمی کوردستان بە پێی ستانداردی نەتەوە یەکگرتوەکان.