كونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دادی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی سێشەمە (٢٧-٧-٢٠٢١) فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی وەزارەتی داد، لەگەڵ هاکان کاراچای، كونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان كۆبوویەوە و لە دیدارێكدا، کۆمەڵێک تەوەری گرنگ تاوتۆێ کران.
له دیدارهكهدا باس له هەندێك کێشەی ئەو کۆمپانیا تورکیانە كرا کە لە هەرێمی کوردستاندا کار دەکەن، ھەروەھا ئاستەنگەکانی بەردەم کارکردنیان و دەستڕاگەیشتن بەمافەکانیان، لە فەرمانگە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تەوەری دیكەی دیدار و کۆبوونەوەکە بوو .