Skip to the content

ژمارەیەكی نوێی رۆژنامەی "وەقایعی كوردستان" بڵاوكرایەوە

 ھەولێر، ھەرێمی كوردستان، عێراق (GOV. KRD) - ژمارە – 268 – ی رۆژنامەی " وەقایعی كوردستان" بڵاوكرایەوە، كە رۆژنامەی فەرمی ھەرێمی كوردستانە و وەزارەتی دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەری دەكات،  تازەترین ژمارەی رۆژنامەی " وەقایعی كوردستان"  كۆمەڵێك یاسا و بڕیار و رێنمایی و بەیانی نوێی لە خۆ گرتووە كە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:  
-یاسای ژمارە (5) ی ساڵی 2021.
- یاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور لە ھەرێمی كوردستان. 
- بڕیاری ژمارە (7) ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی درێژكردنەوەی خوولی بەھارەی پەرلەمانی كوردستانەوە.
 – رێنمایی ژمارە(2)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەبارەی كردنەوەی حوجرەی فەقێیان.
 -رێنمایی ژمارە (2)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ھاوردەكردنی شیری وشك و خواردنەوەی وزە بەخش و رۆن و زەیتی خۆراكی و خواردنەوە ئەلكھولییەكان.
 – بەیانی ساڵی 2021ی ئەنجوومەنی دادوەری تایبەت بە پشووی دادگان.
- بەیانی ساڵی 2021ی وەزارەتی داد / پەیمانگەی دادوەریی تایبەت بە خوولی دەرچووانی پەیمانگەی دادوەری .
 – بەیانی ژمارە ( 21) ی ساڵی 2021 ی وەزارەتی دارایی و ئابووری تایبەت بە كردنەوەی نووسینگەی بانك لە ناحیەی (دەركار) سەربە بانكی دەلال لە قەزای زاخۆ.
-  كۆمەڵێك بەیانی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارەكانی ( 14-15-16-17-18-19)ی 2021 . 

-لینكی pdf ، بۆ خوێندنەوەی ژمارە – 268- ی رۆژنامەی " وەقایعی كوردستان":  

https://drive.google.com/file/d/1enr4ePcqOMmwMdHkY3aW-TfjDX3tJt_9/view?usp=sharing