وەزارەتی داد ژمارە 266ی رۆژنامەی وەقایعی کوردستانی بڵاوکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ژمارەیەکی نوێی رۆژنامەی "وەقایعی کوردستان" بڵاوکرایەوە، کە ژمارە 266ە، وەقایعی کوردستان رۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە و، وەزارەتی داد ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەریدەکات .
ژمارە 266 ئەم بابەتانەی تیا بڵاوکراوەتەوە : یاسای ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢١ ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان: یاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە هەرێمی کوردستان – عیراق. دووم ، پەیرەوی ژمارە (١٢) ساڵی ٢٠٢١ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، پەیرەوی رێکخستنی پاسەوانی لە هەرێمی کوردستان- عیراق، هەروەها رێنماییەکانی ژمارە( ٤)و(٥٩ و (٦) و (٧)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ بەیانی ژمارە (٣)ی وەزارەتی کشتوکاڵ تایبەت بە درێژکردنەوەی بڕیاری ژمارە (٦١١)ی ساڵی ١٩٧٧، ی تیادا بلاوکراوەتەوە.
هەرئەو ژمارەیە سێ بەیانی دیکەی لە خۆگرتووە کە بەم جۆرەیە: بەیانی ژمارە(٣)ی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی دادوەریی و بەیانی ژمارە (٧)ی ٢٠٢١ ی وەزارەتی داد و بەیانی ژمارە(١٣)ی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆیە .