قۆنسۆڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێم سەردانی وەزارەتی دادی كرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/٣/١٥ وەزیری دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، فرسەت ئەحمەد، لە دیوانی وەزارەتی داد، پێشوازی لە قۆنسۆڵی گشتى ئەڵمانياى فيدراڵ لە ھەرێمی كوردستان، كليمينس سيمينتر و رێكخەرى قۆنسۆڵگەرى ئەڵمانیا، ئەدريان رايزر كرد .
لە كۆبونەوەیەكدا كە كرمانج عوسمان، راوێژكاری وەزارەتی داد بۆ كاروباری نێودەوڵەتی ئامادەیی بوو، چەندین بابەتی جێی بایەخی ھەردوولا تاوتوێ كرا و بڕیاری ئەوەشدرا لە داھاتوودا، بە ھاوبەشی چەند پرۆژەیەك لە نێوان وەزارەتی داد و قۆنسۆڵگەری ئەڵمانیا لە ھەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، كە پرۆژەكان زیاتر پەیوەندیان بە پەرەپێدانی ھۆشیاری قانوونیەوە ھەیە .