وەزیری داد و ستافی وەزارەت رۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەی بەساتێک بێدەنگی کردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ بەمەبەستی بەرزراگرتنی، ساڵیادی تاوانی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە، بەچەکی کیمیاوی لەلایەن رژیمی بەعسەوە لە ١٦/٣/١٩٨٨ دا، بە ئامادەبوونی فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، و سەرجەم دادوەرو بەڕێوبەرو فەرمانبەران و راوێژکارانی وەزارەتی داد، بە وەستانێکی بێدەنگی و ماتەمینی، یادی ئەو تاوانە نامرۆییانە کرایەوە، کەدەرهەق بە گەلی کوردستان ئەنجامدراوە.