وەزیری داد و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی بۆ دامەزرندنی دادگای بازرگانیی هاوڕان
هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق، GOV-KRD) ) ، (١٨نۆڤەمبەری ٢٠٢١)، وەزیری داد" فرسەت ئەحمەد"، رایگەیاند: "لەبەرئەوەی دەعاوییەکانی بواری بازرگانی و وەبەرهێنان پێویستیان بەوەهەیە بە خێرایی یەکلایی بکرێنەوە"، پێێباش بوو "ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، دادگای بازرگانی یان ئابوری دابمەزرێنێت، کە تیایدا بەخێراتر، ئەو دەعاوییانە یەکلابکرێنەوە کە پەیوەستن بە بواری بازرگانی و کۆمپانیا خۆماڵی و بیانییەکان.
وەزیری داد، لەسەردانێکیدا بۆلای سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی " دادوەر/ عەبدولجەبار عەزیز حەسەن" کە زیاتر بۆ پێشکەشکردنی پیرۆزبایی بوو بەدەستبەکاربوونیی، ئەو داوایەشی خستەڕوو، کە پێشتریش بە نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری کرد بوو، لەبەرانبەردا سەرۆکیئەنجومەنی دادوەریی، هاوڕای وەزیری داد بوو، دووپاتی لەوە کردەوە کە "راستە دەعاوی بازرگانی پێویستی بەخێرایی هەیە"، بەڵام پێێ باش بوو ناوەکەی " دادگەیەکی ئابوری بێت، تا هەموو چالاکییە ئابورییەکانی وەکوبازرگانی و وەبەرهێنان و کاری کۆمپانیا جیاجیاکان بگرێتەوە"، ئەوەشی پشت راست کردەوە کە ئەگەر "دەعاویبازرگانی لە دەعاوی بەدائە جیابکرێتەوە، کارەکان خێراتر دەبێت".
سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێـمی کوردستان، دادوەر عەبدولجەبارعەزیز هەروەها گوتی : " لە ئەنجومەنیدادوەریی، دەستمان بە چاکسازییەکان کردوە و بەردەوامیش دەبین،داواشی لە وەزیری داد کرد کە چەند مەرجێکی نوێو پێویست بخرێتە سەر مەرجەکانی وەرگرتنی قوتابیان لە پەیمانگەی دادوەریی، لەوبارەوە گوتی کە " ئەو قوتابیانەیلە پەیمانگەی دادوەریی وەردەگیرێن پێویستە بەوردیی تێستی توانست وشیاندنیان بۆ بکرێت، وەزیری داد یش رایگەیان کە " نابێتئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە بکرێت کە لە پەیمانگەی دادوەریی وەردەگیرێن، چونکە دادگاکان شوێنێکی پیرۆزن ودادوەریی (سەمامی ئەمانی) میللەت و کۆمەڵگەیە".
شایەنی باسە هەریەک لە، بریکاری وەزارەتی داد،" شیلان عارف " و دادوەر/ عەبدولڕەحمان حەمە کەریم"، بەڕێوبەریگشتی داد، هاوڕای وەزیری داد بوون لەو سەردانەدا، بریکاری وەزارەتی داد لە وتەیەکیدا داوای زیادکردنی ژمارەی " لێکۆڵەرەوانی دادیی " کرد و، بەڕێوبەری گشتی دادیش، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی قەزائی و دادیی کرد و پێێ باشتربوو کە دەسەڵاتی قەزائی بکرێتەوە بەبەشێكی وەزارەتی داد، بۆ ئەوەی قورسایی کارگێڕیی لەسەر لابچێت و هەمووهێزو تواناکانی قەزا بۆ دادگاکان بێت، ئەمە جگە لەوەی کە لە ٢٠٠٧ەوە جیابوونەتەوە کەچی هێشتا زۆر لە دەزگاکان وهەندێک لە دەسەلاتەکانیش هاوبەشن و تێکەڵن و تا ئەمڕۆش زۆرن ئەوکەسانەی کە هێشتا وادەزانن دادگاکان لەلایوەزارەتی دادن"، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەی لە وەڵامدا گوتی کە " راستە تێکەڵییەک هەیە بەڵام دەبێت دەسەڵاتییاسادانان بە یاسا ئەو تێکەڵییە یەکلایی بکاتەوە" .