کەمکردنەوەی نهێنی ژمارە (٣)ـی ساڵی ٢٠٢١ وەزارەتی داد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کەمکردنەوەی نهێنی ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠٢١ رادەگەیەنێت.
- کە بۆ دروستکردنی باڵەخانەیەکی تەواوکارە بۆ دیوانی وەزارەتی داد، کە لە دوو نهۆم پێکدێت، هەر کۆمپانیایەک یان هەر بەڵێندەرێکی تایبەت بەم بوارە ئارەزووی بەشاداریکردنی هەیە، دەتوانێت سەردانی (بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاریی) دیوانی وەزارەتی داد بکات، بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەری پڕۆژەکە و دوا مۆڵەتیش بۆ کڕینی تەندەرەکان رۆژی(سێشەممە ٢٣/١١/٢٠٢١)ـە. دوا کاتیش بۆ گەڕانەوەی تەندەرەکان کاتژمیر (١٢)ی رۆژی (پێنج شەممە٢٥/١١/٢٠٢١) ە.
بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی لە دیوانی وەزارەت لە ئاگادارینامەکەیدا ئەم مەرجانەی بۆ بەشداربووان دیاریکردووە:
1- کۆمپانیا دەبێت تۆمارکراوبێت، مۆڵەتی نوێ کرابێتەوە .
2- نرخی تەندەر (١٠٠،٠٠٠) تەنیا سەد هەزار دینارە، کە ناگەڕێندرێتەوە .
3- بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (٨،٢٥٠،٠٠٠) تەنیا هەشت ملێۆن و دووسەد و پەنجا هەزار دینارە، بەشێوەی چەکی پەسەندکراو یان (خطاب ضمان) بۆ ماوەی (٣) مانگ.
4- کرێی تێچوویی گشت بڵاوکردنەوەکانی راگەیاندن دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کۆمپانیایەی کە کەمکردنەوەی لەسەر دەگیرسێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر ئاگادارینامەکەی وەزارەتی داد بخوێنەرەوە کەلە خوارەوە هاتووە: