Skip to the content

بەرپرسی نێردەی یەکێتی ئەورووپا سەردانی وەزارەتی دادی کرد

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ ئاماده‌بوونی کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری وەزیری داد بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، لە دیوانی وەزارەتی داد لەگەڵ،ماری پاغییت، بەرپرسی نێردەی یەکێتی ئەورووپا بۆ هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. 

مەبەستی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ هاوکاریکردنێکی دوولایەنەیه‌ لەو بابەتانەی کە جێی بایەخی هاوبەشن.
  سەروەریی یاسا، کاراترکردنی داواکاری گشتی، بەهێزکردنی دەزگاکانی وەزارەت وەکو پەیمانگەی دادوەریی و سەنتەری توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی وەزارەتی داد، و بەردەوامیدان بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی داد و نێردەی یەکێتی ئەورووپا،لایەنێكی دیکەی دیدار و کۆبوونەوەکە بوو.