وەزارەتی داد دوو ژمارە لە رۆژنامەی «وەقایعی کوردستان» بڵاو دەکاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژنامەی «وەقایعی کوردستان» رۆژنامەی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و وەزارەتی داد دەریدەكات . لەو رۆژانەدا دوو ژمارەی لێ بڵاوکراوەتەوە، کە ژمارەکانی (272) و (273) یە.
کە لە ژمارە (272) رۆژنامەکەدا، چەند بڕیار و رێنمایی بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
- بڕیاری ژمارە (9)ی ساڵی 2021
دەست لەكاركێشانەوە و زیادكرنی چەند ئەندامێك لە لیژنەكانی پەرلەمانی كوردستان .
- بڕیاری ژمارە (10) ساڵی 2021
سپاردنی ئەرك و فەرمانی سكرتێری پەرلەمان ( منی نبی نادر) بە ئەندامی پەرلەمان ( بژار قادر عبداللە )
- بڕیاری ژمارە ( 110) ساڵی 2021 ئەنجومەنی وەزیران بەركاركردنی پەیڕەوی رێكخستنی تایبەت بە میكانیزمی فرۆشتنی سیمكارت .
-رێنمایی ژمارە (8) ساڵی 2021 وەزارەتی ناوخۆ
رێنمایی رێكخستنی میكانیزمەكانی فرۆشتنی توێژاڵی سیمی ئەلیكترۆنی ( سیم كارت )
-رێنمایی ژمارە (5) ساڵی 2021 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
رێنمایی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی كوردستان _ عێراق
*************************
لە ژمارە (273) رۆژنامەی وەقایعی کوردستان، یاسایەک و دوو رێنمایی و ژمارەیەک بەیان بڵاوکراوەتەوە، کە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
-یاسای ژمارە (11) ساڵی 2021
یاسای هەمواری دووەمی یاسای دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان _ عێراق
ژمارە (3) ی ساڵی 2011
- یاسای ژمارە ( 12 ) ساڵی 2021
یاسای نیشان و میدالیا لە هەرێمی كوردستان .
- یاسای ژمارە (13 ) ساڵی 2021
یاسای هەمواری دووەمی یاسای یەكێتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستانی_ عێراق یاسای ژمارە ( 14 ) ساڵی 1993
- یاسای ژمارە (14 ) ساڵی 2021
یاسای هەمواری یەكەمی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان _ عێراق
ژمارە ( 10 ) ساڵی 2021
- رێنمایی ژمارە (8) ساڵی 2021 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
تایبەت بە دامەزراندن و مۆڵەتدان بە پڕۆژەكانی سامانی ئاژەڵی ( پەلەوەر و ئاژەڵی )
-رێنمایی ژمارە (9) ساڵ 2021 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
تایبەت بە دامەزراندن و مۆڵەت پێدانی پڕۆژەكانی سامانی ماسی
-بەیانی ژمارە (2) ساڵی 2021 وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
-بەیانی ژمارە (8) ساڵی 2021 وەزارەتی داد
كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی (جێبەجێكردنی سێیەمی هەولێر )
-بەیانی ژمارە (31) ساڵی2021 وەزارەتی ناوخۆ
هێنەنەكایەی قەزای باتیفا و ناحیەی بیگۆفا
-بەیانی ژمارە (21) ساڵی 2021 وەزارەتی دارایی و ئابووری
-بەیانی ژمارە (27_28_29_30) ساڵ 2021 وەزارەتی تەندروستی