وەزارەتی داد ژمارەیەکی نوێی ڕۆژنامەی "وەقایعی کوردستانی" بڵاوکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وەزارەتی داد ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ژمارە" ٢٦٩"ی ڕۆژنامەی "وەقایعی کوردستان" ی بڵاوکردەوە، کە ڕۆژنامەی فەرمی ھەرێمی کوردستانە و لەلایەن وەزارەتی دادەوە بڵاو دەکرێتەوە، لەو ژمارە نوێیەدا کۆمەڵێک یاسا و بڕیار و ڕێنمایی بڵاوکراونەتەوە کە ئەمانەن :-
- یاسای ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢١ ، یاسای پاراستنی پڕۆژە و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لەھەرێمی کوردستان .
- بڕیاری ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١ ی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی پێکھێنانی لیژنەیەک، سەبارەت بە بەکارھێنانی پێگەی پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.
- بڕیاری ژمارە (١٠٧) ی ساڵی ٢٠٢١ ی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە ھێنانەکایەی ئیدارەی سەربەخۆی (زاخۆ) و (سۆران) .
- ڕێنمایی ژمارە(١٠)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی دارایی و ئابووری، تایبەت بە ڕێنمایی وەرگرتنی باج لەسەر خزمەتگوزاریی نەخۆشخانە تایبەتەکان .
- ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تایبەت بە ھەمواری یەکەمی ڕێنمایی تایبەت بە ماف و میچی سەرپەرشتیکردنی ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا، ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠١٦ .
- ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تایبەت بە ڕێنمایی ھەمواری سێیەمی ڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠١٩ی خوێندنی باڵا /ماستەر، ڕێنمایی ھەمواری چوارەمی ڕێنمایی ژمارە(٤)ی ساڵی ٢٠١٦ی خوێندنی باڵا ماستەر.
- ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، تایبەت بە ڕێنمایی خولی راھێنانی پێداگۆجی لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان .
- بڕیاری ساڵی ٢٠٢١ی ئەنجومەنی دادوەریی، تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی دادگای تاوانی ھەولێر/ ٤ .
- بەیانی ژمارە (٢٤-٢٥-٢٦-٢٧-٢٨)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی ناوخۆ .
- بەیانی ژمارە(٦-٧-٨)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی .
- بەیانی ژمارە (٢٠-٢١-٢٢-٢٣-٢٤-٢٥-٢٦)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی تەندروستی .