وەزیری داد: دوای دهستبهكاربوونم له وهزارهت، ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی" مان دامەزراند
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- یەک لەو هەنگاوانەی کە پاش دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی داد ئەنجامدرا، کردنەوەی مینبەرێکی زانستی یاسایی بوو بەناوی "ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی" لە وەزارەتی داد، کە ئەمڕۆ توانی یەکەمین ژمارەی گۆڤارەکەی و کتێبێکی زانستی یاسایی نایاب بەچاپ بگەیەنێت، لەو بارەیەوە، فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی هەرێمی کوردستان، تایبەت بۆ ماڵپەڕی وەزارەتی داد ڕایگەیاند :
كاتێك پۆستی وەزارەتی دادم وەرگرت، یەک لەو پێداویستیانەی بیرم لە دروستکردنی کردەوە، سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی یاساكان بوو، هەر بۆیە ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاساییمان لە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان دامەزراند و بڕیارماندا، ناوەندەکە گۆڤارێکی نیوساڵی هەبێت، بەناوی تیۆرهكهی ژان ژاک ڕۆسۆوە، گۆڤارەکەمان ناونا ( العقد الأجتماعي – گرێبەستی کۆمەڵایەتی)، گۆڤارەکە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی بە هەرسێ زمانەکانی عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی.
كاتێك پۆستی وەزارەتی دادم وەرگرت، یەک لەو پێداویستیانەی بیرم لە دروستکردنی کردەوە، سەنتەرێکی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی یاساكان بوو، هەر بۆیە ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاساییمان لە وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان دامەزراند و بڕیارماندا، ناوەندەکە گۆڤارێکی نیوساڵی هەبێت، بەناوی تیۆرهكهی ژان ژاک ڕۆسۆوە، گۆڤارەکەمان ناونا ( العقد الأجتماعي – گرێبەستی کۆمەڵایەتی)، گۆڤارەکە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی بە هەرسێ زمانەکانی عەرەبی، کوردی، ئینگلیزی.
سەبارەت بە یەکەمین ژمارەی گۆڤارەکە، و ناوەڕۆکی بابەتەکانی، و وادەی بڵاوکردنەوەیی و چۆنێتی دابەشکردنی لە کوردستان و عێراق و دەوڵەتانی عەرەبی و ناوچەکە، وەزیری داد گوتی : یەکەمین ژمارەمان لە لوبنان چاپ کردووە، ناوەڕۆکی گۆڤارەکە تەنیا توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاساناس و مافپەروەرانی هەرێمی کوردستانی لەخۆ نەگرتووە، بەڵکو توێژینەوەی یاسایی زانستیانەی، یاساناس و توێژەرە بەناوبانگەکانی عەرەبی عێراقی و دەوڵەتانی دیکەی عەرەبی و دەوڵەتانی ناوچەکەشی تیادایە، کاری چاپکردنی تەواو بووە و بەو نزیکانە لەڕێگەی کۆمپانیایەکەوە لە کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهانیشدا دابەش و بڵاوی دەکەینەوە.
لەبارەی هۆکاری چاپکردنی گۆڤارەکە و کتێبەکە لە وڵاتی لوبنان، وەزیری داد، فرسەت ئەحمەد گوتی: لە ڕاستیدا، ئامانجی ئێمە ئەوەبوو کە وڵاتانی عەرەبی و دەوروبەر و جیهانیش، ناوەڕۆکی گۆڤارەکە ببینن، لەهەرێمی کوردستانیش دەزگایەکی دابەشکردنی وامان نییە کە بتوانێت، گۆڤارەکە بە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بگەیەنێت، بەڵام دەزگایەک لە لوبنان، دەزگایەکە کە دەتوانێت زۆر بە باشی گۆڤارەکە لە تەواوی دەوڵەتانی عەرەبی و ناوچەکە دابەش و بڵاو بکاتەوە، ئەمەش بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە کە بگاتە خوێنەران و دەستەبژێری دەوڵەتانی عەرەبی، چونکە دوور نییە ئەوان تا ئێستا لەبارەی کوردستان و هەرێمی کوردستان و ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری ودەزگا فەرمی و نافەرمییەکانی و سیستمی سیاسی و ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری کۆمەڵگەی کورستان، زانیاریی ڕاست و دروستیان پێنەگەیشتبێت".
ئەرکێکی دیکەی ناوەندەکە چاپکردنی کتێبی یاسای بەنرخ و گرنگە، هەروەها وەرگێڕانی کتێبەکانی بواری مێژووی فیقهی یاسایه کە بە زمانە بیانییەکان نووسراون بۆ سەر زمانی کوردی، وەزیری داد لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لەوەدا دوو ئامانجمان هەیە یەکەمیان بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری یاساییه لە هەرێمی کوردستان و لە عێراقیش، دووەمیان، نیشاندانی ڕووی گەشی کوردستانە بە جیهان و بە دەوڵەتەکانی دەوروبەریش، دەمانەوێت ئەو پەیامەیان پێ بڵێین: کە ڕاستە ئێمە دەوڵەت نین، بەڵام توانست و ئاستی ڕۆشنبیری و زانستی کۆمەڵگەکەمان بەرزە، و وەکو دەوڵەتانی دیکەیە و کەمتر نییە"
نۆبەرەی کاری "ناوەندی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی یاسایی"، لەپاڵ بڵاوکردنەوەی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری (( العقد الأجتماعي – گرێبەستی کۆمەڵایەتی)، چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتێبێکە بەناوی (المعیار الممیز للعمل القضائی)، لەوبارەیەوە فرسەت ئەحمەد ، وەزیری داد گوتی : " ئەوە دکتۆرانامەیەکی نایابی، دکتۆری شەهید "بەدرخان عەبدولحەکیم ئیبراهیمە"، کەساڵی ١٩٨٢ لە زانکۆی قاهیرە پەسەند کراوە و بڕوانامەی دکتۆرای پێ وەرگرتووە، شەهید بەدرخان( کە لە دوا لاپەڕەکانی کتێبەکە لەژیاننامەکەیدا نووسراوە)، ساڵی ١٩٥٢ لە زاخۆ هاتۆتە ژیانەوە، ساڵی ١٩٧٤ تا ١٩٧٥ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٧ بەهۆی ڕەوشی سیاسیەوە عێراقی جێهێشتووە و لە زانکۆی قاهیرە بڕوانامەی ماجستێری وەرگرتووە، ماوەی دوازدە ساڵ لە تاراوگەدا ژیاوە و لە زانکۆی نواکشۆت – مۆریتانیا مامۆستای زانکۆ بووە، لەبەر هەڵوێستە نەتەوایەتییەکانی و توێژینەوە جدییەکانی لەبارەی ڕەوشی مافە نەتەوایەتییەکانی کورد و مافەکانی مرۆڤ لە عێراقدا، ڕۆژی ٢١ی ئابی ١٩٩٧، بەدەستی موخابەراتی بەعس و پیاوکوژەکانی كونسوڵخانەی عێراقی لە نواکشۆت شەهید کرا، کاتێک لە پەنجەرەی شوقەی ئەو باڵەخانەیەی تیایدا نیشتەجێ بوو، هەڵیان دابووە خوارەوە و شەهیدیان کرد ، هەربۆیە ئێمەش لە ناوەندە زانستییەکەی وەزارەتی داد، لەبەر ئەو هەڵوێستە نیشتیمانییەی ئەو هاووڵاتیە کوردەی زاخۆ، وەک ڕێزلێنانێک بۆ گیانفیدایی ئەو و بنەماڵەکەیان، و لەبەر ئاستی بەرزی دکتۆرانامەکەی کە تا ئێستا بڵاونەکرابۆوە، خۆشی فریا نەکەوتبوو چاپی بکات، هەر بە ئامێری کۆنی چاپی دەستی یەک نوسخەی هەبوو، هەربۆیە وەکو یەکەم بەرهەمی ئەم ناوەندە چاپمان کرد و بڵاوی دەکەینەوە .