Skip to the content

ژمارە ٢٧١ی ڕۆژنامەی " وەقایعی کوردستان" بڵاوبووەوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان کە ڕۆژنامەی فەرمی ھەرێمی کوردستانی عێراقە و لەلایەن وەزارەتی دادەوە بڵاو دەکرێتەوە، ژمارە " ٢٧١"ی بڵاوکرایەوە، کە بەم جۆرەی خوارەوە ، کۆمەڵێک یاسا و ڕێنمایی و بەیانێکی تێدایە لەوانە:-

  یاسای ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١، ی یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٩ یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان، زێدەڕۆییان لەسەر کراوە لە ھەرێمی کوردستان – عێراق، هەروەها یاسای ژمارە (٩) ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای ڕەسمی پولی ئیتیحادی، ژمارە (٧١)ی ساڵی ٢٠١٢ لە ھەرێمی کوردستان – عێراق  و یاسای ژمارە (١٠)ی ساڵی  ٢٠٢١، یاسای بەرکارکردن و ھەمواری پیادەکردنی یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاوی عێراقی ژمارە (٢٠)ی ساڵی ١٩٩٨ ی ھەموارکراو لە ھەرێمی کوردستانی – عێراق . 
هەر لەم ژمارەیەدا ڕێنمایی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی ناوخۆ ، ڕێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی ھاوردەکراو و
 رڕێنمایی ژمارە (٥)ی ساڵی ٢٠٢١ی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ، تایبەت بە کارمەندانی ھێزی جێبەجێکردن سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاکسازی کۆمەڵایەتی ھەرێمی کوردستان – عێراق ی تێدا بڵاوکراوەتەوە ، ئەمە جگە لە  بەیانی ژمارە( ٢٩ – ٣٠ ) ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی ناوخۆ .