Skip to the content

وەزارەتی داد کەمکردنەوەیەک بۆ کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بە مەبەستی دروستكردنی بینایەك بۆ پێشانگەی كتێب لە دیوانی وەزارەتی داد، وەزارەت لە ئاگادارینامەیەكدا كەمكردنەوەی نھێنیی ژمارە (4)ی ساڵی (2022) ڕادەگەیەنێت و داوا لە كۆمپانیا و بەڵێندەرە تایبەتمەندەكانی بواری بیناسازی دەكات، ئەوانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان ھەیە، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ژمێریاریی دیوانی وەزارەتی داد بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەری پڕۆژەكە و دوا مۆڵەتیش بۆ كڕینی تەندرەكان كاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ دەبێت.

مەرجەكانی بەشداریكردن بەمجۆرەیە:
١- كۆمپانیا دەبێت تۆماركراو بێت، بۆ ساڵی ٢٠٢٢ و مۆڵەتی نوێ كرابێتەوە.
٢- ئەستۆپاكیی باجی دەرامەت و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ھەبێت و بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نوێ كراوەبێت.
٣- بارمتەی سەرەتایی بە بڕی (تەنیا چوار ملیۆن و پێنجسەد ھەزار دینارە 4،500،00)، بە شێوەی چەكی پەسەندكراو یان نووسراوی گەرەنتی – خطاب ضمان دەبێت بۆ ماوەی ٦ مانگ.
٤- دوا كاتیش بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەكان، كاتژمێر ١٢ ی نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ە.
٥- كرێی تێچووی
گشت بڵاوكردنەوەكانی راگەیاندن دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایەی كە كەمكردنەوەكەی بۆ دەبێت.
٦- لە كاتی بوونی ھەر پرسیارێك سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ژمێریاریی دیوانی وەزارەت دەكرێت.
٧- نرخی تەندەر (50،000- تەنیا پەنجا ھەزار دینارە) كە ناگەڕێندرێتەوە.

ئاگادارینامەكە لە بەڕێوبەرایەتیی کاروباری یاسایی بەشی گرێبەستەکان دەرچووە و لە ڕۆژی ٢٤/١١/٢٠٢٢ بریكاری وەزارەتی داد، شیلان عارف واژۆی کردووە و لە دوو ڕۆژنامەی ڕۆژانەی ناو ھەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە.