Skip to the content

وەزارەتی داد کەمکردنەوەیەکی نهێنی بۆ کۆمپانیاکان ڕادەگەیەنێت

هەولێر،هەرێمی کوردستان، (GOV.KRD)- بە مەبەستی درووستكردنی بینایەك بۆ پێشانگەی كتێب لە دیوانی وەزارەتی داد، وەزارەت لە ئاگادارینامەیەكدا، كەمكردنەوەی نھێنیی ژمارە (3)ی ساڵی ٢٠٢٢ رادەگەیەنێت و داوا لە كۆمپانیا و بەڵێندەرە تایبەتمەندەكانی بواری بیناسازی دەكات، ئەوانەی ئارەزووی بەشداریكردنیان ھەیە، دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ژمێریاریی دیوانی وەزارەتی داد بكەن، بە مەبەستی وەرگرتنی تەندەری پڕۆژەكە و دوا مۆڵەتیش بۆ كڕینی تەندرەكان كاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢دەبێت.

مەرجەكانی بەشداریكردن بەمجۆرەیە:

١-كۆمپانیا دەبێت تۆماركراو بێت و بۆ ساڵی ٢٠٢٢مۆڵەتی نوێكرابێتەوە.
٢- ئەستۆپاكیی باجی دەرامەت و دەستەبەری كۆمەڵایەتی ھەبێت و بۆ ساڵی ٢٠٢٢ نوێكراوە بێت.
٣- بارمتەی سەرەتایی بە بڕی تەنیا ٤ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دینارە.
بە شێوەی چەكی پەسەندكراو یان نووسراوی گەرەنتی (خطاب ضمان) و دەبێت بۆ ماوەی ٦ مانگ دەبێت.
٤-دواكاتیش بۆ گەڕاندنەوەی تەندەرەكان كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٢/١١/١٥یە.
٥- كرێی تێچووی گشت بڵاوكردنەوەكانی ڕاگەیاندن دەكەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیایەی كە كەمكردنەوەكەی بۆ دەبێت.
٦- لە كاتی بوونی ھەر پرسیارێك سەردانی بەڕێوبەرایەتیی ژمێریاریی دیوانی وەزارەت دەكرێت.
٧- نرخی تەندەر ٥٠ ھەزار دینارە كە ناگەڕێندرێتەوە.