Skip to the content

بڕوانامەی دەرچوون درایە ٦٠ قوتابی کە ٤٥یان وەکو دادوەر دیاری کران

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی دەرچوون بە بەشداربووانی خولی چوارەمی پەیمانگەی دادوەری بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە تەواوی بەشداربووانی خولەكە كە ژمارەیان ٦٠ قوتابی بوو کە ٢٤یان ئافرەت و ٣٦یان پیاوون.
لەو ژمارەیە ٤٥یان دەبنە دادوەر و ١٥یان بۆ ئەندامێتی داواكاری گشتی دەستنیشان كراوون، ئەوەش بە پێی پێداویستی و بە پێی پلانێك كە لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی كوردستان دانراوە.