Skip to the content

بە مەبەستی پێشخستنی دەسەڵاتی دادوەری ١٥ داواكاری گشتیی نوێ دامەزرێنراون

هەنگاوەكانی بەهێزكردنی دەسەڵاتی دادوەری لە هەرێمی كوردستان بەردەوامن و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێوشوێنە دادوەرییەكان بەردەوامییان هەیە.

ڕۆژی ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٣، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پێشوازیکردنی لە سەرۆکی نێردەری ڕێکخراوی ئینتێرسۆسی ئیتاڵی، ڕایگەیاند: "بە مەبەستی پێشخستنی کایە دادییەکان لە هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکان بەردەوامن و بۆ ئەو مەبەستەش لە ماوەی پێشوودا ١٥ ئەندامی داواکاری گشتی دامەزرێنراون، کە دەرچووی دوایەمین خولی پەیمانگەی دادوەری بوون."

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئینتەرسۆس لەگەڵ وەزیری داد دووپاتیان كردەوە كە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەماهەنگی و کاری هاوبەشی زیاتر بۆ پرسە دادوەرییەكان دەكەن و بڕیاریشە لە داهاتوودا، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکە لە بوارەکانی یەکسانیی جێندەری و مافەکانی منداڵاندا، خولی شیاندن بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی داد بکاتەوە.