Skip to the content

وەزیری داد لەگەڵ سەرۆکی بەشی سیاسی کونسۆڵخانەی ئەمریکا کۆبووەوە

رۆژی دووشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٣، فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لە دیوانی وەزارەت، لەگەڵ دەیڤد كۆدڵ، سەرۆكی بەشی كاروباری سیاسی و ئابووری لە کونسۆڵخانەی گشتی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە ھەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كۆمەڵێك بابەتی یاسایی و پەیوەندیدار بە كاروبارەكانی یاسا و وەزارەتی داد، تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە بوو، وەزیری داد لەو چوارچێوەیەدا ڕوونكردنەوە و تێبینی و زانیاری یاسایی زیاتری خستەڕوو .