ڕۆژی یەكشەممە ٢٨/٣/٢٠٢١ عبدالله حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاخەوان ڕەئوف بەگ، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کرد.
هەواڵەکان
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، پەیامێك بڵاودەكاتەوە
بە بۆنەی جهژنی نهورۆز و سەری ساڵی ( ۲۷۲۱ )ی کوردییەوە پیرۆزبايی له كهسوكاری سهربهرزی شههیدان و کەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیاوی و تاقانەکانی جینۆساید و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی کوردستان دەکەم.
وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە دانا
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/٣/١٦ لە ٣٣ هەمین ساڵیادى قوربانیانی کیمیابارانى شارى هەڵەبجە و دەوروبەرى عبداللـە حاجى محمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان تاجە گوڵینەى ڕێز و وەفاى لەسەر مەزارى پیرۆزى شەهیدانى کیمیابارانى هەڵەبجە دانا.
شاندێکی وەزارەت سەردانی دەستەی لێکۆڵینەوەو کۆکردنەوەی بەڵگەکانیان کرد.
ئەمڕۆ شەممە 2021/3/13 شاندێكی وەزارەتی كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوان بەسەر پەرشتی (بەرەڤان حەمدی) بريكاری وەزارەت و بە ياوەری (نەوشيروان شەريف) سەردانی دەستەی لێكۆڵينەوەو كۆكردنەوەی بەڵگەكان و چارەسەركردنيان كرد (هيئة التحقيق و جمع الإدلة و المعالجة)لەشاری دهۆك.
بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی شاندێکی وەزارەت سەردانی هەرسێ بەرێوەبەرایەتیە گشتیەکانی شارەکانی کرد
لە ڕۆژانی ٢ و ٧ و ١٠ ی ئاداری ٢٠٢١، شاندێكی وەزارتمان بە سەرپەرشتی بريكاری وەزارەت و بە ياوەری بەڕێوەبەری گشتی ديوان و ژمارەيەك لە ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرەكانی وەزارت، سەردانی هەرسێ بەڕێوەبەرايەتيە گشتيەكانی كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی و هەولێر و دهۆكيان كرد.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە سکرتێری باڵای چاکسازی
ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/3/4 عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە د. عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و سکرتێری لێژنەی باڵای چاکسازی.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازیکرد لە نوسەرو رۆژنامەنووس سەعید مەموزینی
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/3/1 عبداللە حاجی محمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت، پێشوازی کرد لە نوسەر و ڕۆژنامەنووس ( سەعید مەموزینی).