Skip to the content

هەواڵەکان

تیمێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەن

تیمێکی نێودەوڵەتی تایبەت بە ھەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی ناوچە جیاجیاکانی سووریا سەردانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانیان کرد.

وەزارەتی شەهیدان دۆسیەی شەهیدانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە دەگوازێتەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، ھەوڵدان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان وەک تەندروستی و خوێندن و زەوی و کارکردن بۆ یەکلایی کردنەوەی گرفتی بەناوکردن و تۆمارکردنی زەوی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی تاوتوێ کرا.

میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پلانی ھەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ گفتوگۆی له‌ باره‌یه‌وه‌ كرا

لە دیدارێکی نێوان وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و  دکتۆر دیندار زێباری ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی پلانی ھەرێمیی بۆ مافەکانی مرۆڤ تاوتوێ کرا.

کۆبوونەوەی هەڵسەنگاندنی خەرجییەکانی وەزارەت لەسەر بنەمای ڕێنماییە داراییەکان ئه‌نجام درا

لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە سەرۆکایەتی  عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ڕێکخرا، خەرجییەکانی وەزارەت لەسەر بنەمای ڕێنمایی دارایی ژمارە (٢٣)ی ساڵی ٢٠٢٠ تاوتوێ کرا.