Skip to the content

هەواڵەکان

دۆسیەى بەرکەوتووانى چەکى کیمیایی هەنگاوى باشى بڕیوە وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان لەگەڵ نوێنەری حکومەتی هەرێمی لە پۆڵۆنیا کۆ بوونەوە

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان چاوى بە زیاد ڕەئوف نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی پۆڵۆنیا کەوت و دەستخۆشی لێ کرد بۆ هەوڵەکانی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفال و جینۆسایدی ئێزدییەکان

وەزارەتی کاروباری شەهیدان لەسەر لیژنەکانى چاکسازی ڕوونکردنەوەیەکى بڵاو کردەوە

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە سێ خاڵ و بە ئاماژەدان بە چەندین نووسراو لە نێوان وەزارەتەکەیان و سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیران لەسەر پرسى چاکسازى، ڕوونکردنەوەیەکى بۆ بەرچاوڕوونى پەرلەمانى کوردستان بڵاو کردەوە.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه‌سوكاری شه‌هیدان لێی سوودمەند دەبن

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ سەرۆكی فراكسيۆنی سەردەم و سەرۆك فراكسيۆنەكانی پێكهاتەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ بووه‌وە.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان: جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی كه‌سوكاری شه‌هیدان لێی سوودمەند دەبن

عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وەزيری كاروباری شەهيدان و ئەنفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە ديوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ليژنەی وردبينی و پێداچوونەوەی دۆسيەی زيندانيكراو و گيراوانی سياسی كرد

خزمه‌تكردنی كچ و كوڕی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له‌ پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وامە

عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی لە شاندێکى زانکۆى ئەمریکى لە سلێمانى کرد

وه‌زاره‌تی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان بەردەوامە لە بە نێودەوڵەتیکردنى جینۆسایدى گەلی كورد و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووان

بە سەرۆکایەتى عه‌بدوڵا حاجی مه‌حموود وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، کۆبوونەوەی دەستەی کاروباری جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئەنجام درا.

رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی ئامادەیی دەربڕی بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەت مۆنۆمێنتێکی مۆدێرنی ئەنفال لە گەرمیان دروست بكات

ڕۆژی سێشەممە ٢٧/٤/٢٠٢١ عەبدوڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرپەرشتی دکتۆر کارین مۆڵدۆچ رێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی کۆ بووەوە.

لە ٤۷یـەمین ساڵڕۆژیدا تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆى شەهیدانى بۆردوومانەکەى قەڵادزێ دانرا

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتى ٢٤/٤/٢٠٢١ وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ٤۷یـەمین ساڵڕۆژی بۆردومانکردنی قەڵادزێدا لەلایەن حكومەتی ڕووخاوى عێراقەوە ڕاگەیێنراوێكی بڵاو كردەوە.

لیژنەی وردبینی و پێداچونەوە بە دۆسیەکانی تاقانەکانی جینۆساید کۆتایی بە کارەکانی هێنا

ڕۆژی یەكشەممە ٢٠٢١/٤/١٨ پاڵپشت بە یاسای ژمارە ۲ ی ساڵی ۲۰۲۰ (یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازات و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان- عێراق) و ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە ۲٥۷ لە ڕێکەوتی ۲٨ / ١ /٢٠٢١ تایبەت بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ وردبینی و پێداچوونەوە بە دۆسیەی تاقانەکانی جینۆساید لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە (۳٤)مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردەوە

ڕۆژی هەینی 16/4/2021 وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە (۳٤)مین ساڵیادی کیمیابارانی بالیسان و شێخ وەسانان و دۆڵی خۆشناوەتی ڕاگەیانراوێكی بڵاوكردەوە.