Skip to the content

هەواڵەکان

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە پارێزگاری هەڵەبجە كرد

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، سێكتەرە خزمەتگوزارییەكان و پرۆژە تەواونەكراوەكانی دەڤەری پارێزگای هەڵەبجە و پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوانیان تاوتوێ كرد.

رەوشی خزمەتگوزاری و پرۆژەكانی ئیدارەی ڕاپەڕین تاوتوێ كران

ئەمڕۆ سێشەممە (26ی كانوونی دووەمی 2021) لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە مەبەستی بەدواداچوونی پرۆژە تەواونەكراوەكان و رەوشی خزمەتگوزارییەكانی دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین، پێشوازی لە هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین كرد.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و گوتەبێژی حكوومەت پەرەپێدان و هەماهەنگیی میدیایی تاوتوێ دەكەن

ئەمڕۆ یەكشەممە 24ی كانوونی دووەمی 2021 لە دیوانی وەزارەت، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە دكتۆر جووتیار عادل گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد.

ڕوونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە

بەڕێز عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لاپەڕەی خۆی لە  فەیسبووك، شێواندنێكی زانیاریی لەسەر گرێبەستەكانی كۆكردنەوەی خاشاك لە شاری هەولێر بڵاو كردووەتەوە كە نەشارەزایی و بێئاگایی تێدایە و بە مانشێتێكی زەق نووسیویەتی: "ملیۆنان دۆلاری داھاتی گشتی لە تەندەری پاککردنەوەی ھەولێردا بە فیڕۆ دەچێت".

ئەنجوومەنی ڕاوێژكاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پلانی نوێ بۆ خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان دادەنێت

بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئەمڕۆ دووشەممە (18ی كانوونی دووەمی 2021) ئەنجوومەنی ڕاوێژكاریی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج كاتژمێر، گفتوگۆیان لەسەر پلانە نوێیەكانی وەزارەت بۆ زیاتر خزمەتی هاووڵاتییان كرد.

بە گوژمەی نزیکەی حەوت ملیۆن دۆلار گرێبەستی پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە و سلێمانی واژوو كرا

ئەمرۆ 14ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و ژمارەیەکی تر لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەرانی وەزارەت، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و لەلایەن پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی حكومی سنوورەكە پێشوازی لێكرا و بە گوژمەی شەش ملیۆن و نیو دۆلار گرێبەستی پرۆژەی خزمەتگوزاری واژوو کرا.

زانیاری لەبارەی جیاوازی گوژمەی كۆن و نوێی گرێبەستەكانی خاوێنكردنەوە

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار بە ژمارە هەندێ زانیاری سەبارەت بە جیاوازی گوژمەی گرێبەستەكانی خاوێنكردنەوە، واتا گرێبەستی كۆن و نوێ لە سنووری شارەوانیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بڵاو دەكاتەوە، كە لە گرێبەستە نوێكاندا چەند زۆنێكی خاوێنكردنەوە زیادكراون و ئاستی كوالێتی پرۆسەكەش بە زیادكردن و بەرزكردنەوەی ژمارە و مۆدێلی ئۆتۆمبێل و ئامێرەكان بەرز كراوەتەوە، بەهۆی ئەو چاكسازییەوە ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ حكوومەت دەگەڕێتەوە.

لە گرێبەستە نوێكانی خاوێنكردنەوە دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی زیادکران

ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم (ینایر)٢٠٢١ وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پێداچوونەوەی بە گرێبەستی كۆمپانیاكانی خاوێنكردنەوە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر كرد و بەهۆی ئەو چاكسازییەوە ساڵانە بڕی حەوت ملیۆن دۆلار بۆ خەزێنەی حكوومەت دەگەڕێنێتەوە، هەروەها خاوێنكردنەوەی دەیان هەزار یەكەی نیشتەجێبوون و شوێنی بازرگانی و چەندین زۆنی دیكەش زیاد كران.

بەهۆی چاکسازی لە گرێبەستەکانی خاوێنکردنەوە ساڵانە حەوت ملیار دینار بۆ حکوومەت دەگەڕێنێتەوە

لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گرفتی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك لە شاری هەولێر و دەوروبەری چارەسەر دەکات.

بە گوژمەی 32 ملیار دینار لە دهۆك 76 پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك كە پەنجا فەرمانگەی شارەوانی لەخۆ دەگرێت، لە ساڵی رابردوودا بە گوژمەی 32 ملیار دینار، 76 پرۆژەی فرەجۆری خزمەتگوزاری جێبەجێ كراون، كە 54 پرۆژەیان لەسەر بودجەی شارەوانی و 12 پرۆژەی دیكەیان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆك بوونە. 74 پارچە زەویش بەسەر كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشكراون.