Skip to the content

هەواڵەکان

هەرێمی كوردستان و ئوردن دەتوانن لە بوارەكانی شارەوانی و گەشتوگوزاردا ئەزموونەكانیان بگۆڕنەوە

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پێشوازی لە فوئاد خازر ئەلمەجالی كونسوڵی شانشینی ئوردنیی هاشمی كرد و لە گفتوگۆی نێوانیاندا باس لە پەیوەندیی پتەوی نێوان گەلی كورد و وڵاتی ئوردن كرا.

بە گوژمەی زیاتر لە 482 ملیۆن دینار شەقامێكی 40مەتری لە شاری هەولێر تەواو كرا

پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 40 مەتری لە شاری هەولێر كە هەردوو گەڕەكی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران، بەیەكەوە دەبەستێتەوە، كۆتایی هات و ئێستاش شۆفێران دەتوانن شەقامەكە بەكار بهێنن.

وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌دواداچوون بۆ دۆخی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌كانی گه‌رمیان ده‌كات

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە جەلال نووری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و دامودەزگاکانی شارەوانی كرد

کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی تیمار ئەنجامدرا

بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەبارەت بە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەی پیشەسازی تیمار ئەنجامدرا .

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاژانسی VNGى هۆڵەندی ماستەرپلانی دهۆك و جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری تاوتوێ دەكەن

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سوپاسی سوپاسی حكومه‌تی هۆڵه‌ندای كرد بۆ ته‌مویلكردنی پرۆژه‌كانی ئاژانسی VNG، هه‌روه‌ها كاركردن و فراوانكردنی پەیوەندییەكان و جێبەجێكردنی پرۆژەی لە دهۆك و هەرێمی كوردستان بە گرنگزانی 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و شاندێكی كەنەدا پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و چارەسەركردنی گرفتی ئاوەڕۆ گەنگەشە دەكەن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگواز و شاندێكی كەنەدا چۆنیەتی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە و چارەسەركردنی گرفتی ئاوەڕۆی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن كە كۆمپانیا كەنەدییەكان دەیانەوێت پرۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ لە کوردستان جێبەجێ بكەن

ڕێكارەكانی مۆڵەتی بیناسازی لە هەرێمی كوردستاندا ڕێك دەخرێتەوە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە كابینەی نۆیەمدا بە مەبەستی پەرەپێدان و كەمكردنەوەی ڕۆتین و كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، ڕێكارەكانی مۆڵەتی بیناسازی لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بە میكانیزم و پلانێكی نوێ ڕێكدەخاتەوە 

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پەیامی حكومەت ئاراستەی بەرپرسە نوێیەكانی هەولێر دەکات

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەر و سەرۆكی شارەوانی سنووری پارێزگای هەولێر کۆبووەوە